بەپێی بورجەکەت گونجاوترین تەمەن بۆ هاوسەرگیری کردن بزانە

PM:02:04:29/06/2023

43636 جار خوێندراوەتەوە

هاوسەرگیری یەکێکە لە جوانترین ساتەکان لە ژیانی مرۆڤدا، کاتی گونجاو بۆ هاوسەرگیری دەگۆڕێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، دەکرێت هەر کاتێک بێت، هەرکاتێک مرۆڤ هەستی بە ئامادەیی کرد بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی و ئەرکەکان.

ماڵپەڕی "تایمز" لە بابەتێکدا باشترین تەمەن بۆ هاوسەرگیری پێشنیار دەکات بەپێی هەر بورجێک، بەم شێوەیە:

١. بورجی کاوڕ، تەمەنی گونجاو بۆ هاوسەرگیری لەدایکبووانی ئەم بورجە لە کۆتایی بیستەکاندایە، کاتێک هەست بە سەقامگیری و جێگیربوون دەکەن لە ژیانیاندا.

٢. بورجی گا، ئەو کەسانەی سەر بەم بورجەن لە هەموو شتێکدا خۆڕاگرن، بۆیە لە بابەتی هاوسەرگیریدا ئارام دەبن تا دەگەنە ٣٠یەکانی تەمەنیان، ئەمەش لەبەرئەوەی دەیانەوێت دوای دۆزینەوەی خۆشەویستی راستەقینە هاوسەرگیری بکەن.

٣. بورجی دووانە، لەدایکبووانی بورجی دووانە لە بیستەکانی تەمەنیاندا زۆر دڵسۆز نین، لەم ماوەیەدا کەمێک سەرلێشێواو و سەرقاڵن، بۆیە باشترین تەمەن بۆ هاوسەرگیری بۆ دووانە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵیە.

٤. بورجی قرژاڵ، بەوە ناسراون دەیانەوێت زوو بچنە پرۆسەی خۆشەویستی و هاوسەرگیریەوە، بۆیە لە سەرەتایی بیستەکانی تەمەنیاندا گونجاون بۆ هاوسەرگیری.

٥. بورجی شێر، شێرەکان ئەوانەن کە باوەڕیان بە پەیوەندی درێژخایەن هەیە، هەروەها مرۆڤی باش و نوکتەبازن، باشتر وایە کاتەکانیان بۆ دۆزینەوەی هاوبەشی گونجاو تەرخان بکەن، بەم شێوەیە باشترین کات بۆ هاوسەرگیریان لە تەمەنی ٣٠ یان تەنانەت ٤٠ ساڵیدایە.

٦. بورجی فەریک، بەهۆی ئەوەی تاکێکی ئارام و کۆمەڵایەتین و دەتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ زۆربەی کەسەکاندا، بۆیە باشترین تەمەن بۆ هاوسەرگیریان لە نێوان ٢٥-٣٠ ساڵدایە.

٧. بورجی تەراوو، تەرازووەکان بەدوای هاوسەنگیدا دەگەڕێن و هەرچەندە ڕەنگە کاتێکی زۆریان پێ بچێت بۆ گەیشتن بە بڕیارەکان، بەڵام کاتێک گەیشتنە بڕیارەکان زۆر بە خێرایی جێ بەجێی دەکەن، بۆیە دەتوانن لە بیستەکانی تەمەنیان هاوسەرگیری بکەن.

٨. بورجی کەوان، لەدایکبووانی ئەم بورجە پێویستیان بە شوێن و کات هەیە بۆ بڕیاردان لەسەر هەموو شتێک لە ژیانیاندا، ئەوان حەز دەکەن هەموو شتێک تەواو و لەسەر کاتی گونجاوی خۆی بێت، بۆیە لە ناوەڕاستی ٣٠یەکانی تەمەنیان بۆ هاوسەرگیری گونجاون.

٩. بورجی دووپشک، دووپشکەکان زۆر هەستیارن کاتێک باس لە پەیوەندییەکان دەکرێت، هەروەها سەرەتا حەز دەکەن متمانە دروست بکەن پێش ئەوەی پەلە بکەن لە پەیوەندییەکدا، بۆیە لە کۆتایی بیستەکانی تەمەنیان باشترین کاتی دروستکردنی هاوسەرگیریە.

١٠. بورجی گیسک، ئەم کەسانە باشن لە خۆگونجاندن لەگەڵ هەر مەرج یان بارودۆخێکدا، باوەڕیان بە هەستەکانیان هەیە و ئەوەی هەست بە ڕاست یان هەڵە دەکات لە ساتێکدا، بۆیە لە هەر تەمەنێکدا بێت دەتوانن کەسی گونجاو بدۆزنەوە تەنانەت ئەگەر لە چلەکانی تەمەنیاندا بن.

١١. بورجی سەتڵ، حەز دەکەن بەدواداچوون بۆ دەرفەتەکانیان بکەن، هەروەها مەیلیان هەیە بە سینگڵی بمێننەوە ئەگەر نەتوانن دەرفەتی گونجاو بدۆزنەوە، بۆیە سەرەتاکانی تەمەنی ٣٠ ساڵی باشترین کاتە بۆ هاوسەرگیریان.

١٢. بورجی نەهەنگ، نەهەنگەکان کەسایەتییەکی گەورە و جوانیان هەیە، باشتر وایە بۆ ئەوان بەردەوام بن لە گەڕان بەدوای هاوبەشی ژیان تا کەسی گونجاو دەدۆزنەوە، پێشبینی تەمەنی هاوسەرگیری بۆ نەهەنگەکان کەمێک قورسە، دەکرێت لە سەرەتایی بیستەکاندا بێت یان سەرەتایی چلەکانی تەمەنیان.