بۆچی ستیکەر لەسەر میوەکان هەیە؟

PM:01:16:26/06/2023

6628 جار خوێندراوەتەوە

زۆرینەی سەوزە و میوەی ناوبازاڕ ستیکەری بچووکیان لەسەرە کە زۆرجار دوای کڕینی ئەوەی پێویستمانە لایان دەبەین و زۆربەی خەڵکیش گرنگی بەو زانیاریانەی سەریان نادەن، ئەوەی زۆرینەی خەڵک نایزانن ئەوەیە کە ئەم ستیکەرانە زانیاری گرنگیان تێدایە، و ئەم ژمارانە ئاماژە بە نرخی بەرهەمەکە ناکەن، بەڵکو کوالیتی بەرهەمەکەن. ژمارەکانی سەر ئەم ستیکەرە ئاماژەن بۆ ناسنامەی بەرهەمەکە، جۆر و ناوەڕۆکەکەی و شێوازی بەرهەمهێنانی روون دەکاتەوە.

لە بازاڕدا سێ جۆر بەرهەم هەیە، بەرهەمی ئامادەکراو هەیە کە بە پێی کیمیایی بەرهەم دەهێنرێت، بەرهەمی سرووشتی هەیە کە بەبێ کیمیایی بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها بەرهەمی دەستکاریکراوی بۆماوەیی هەیە.

ژماری سەر ستیکەرەکان جۆری هەر بەرهەمێک دیاری دەکەن، بۆیە ئەگەر ژمارەی سەری لە پێنج ژمارە پێکهاتبێت و بە ژمارە ٩ دەست پێبکات، ئەوا بەرهەمەکە سروشتیە، وە ئەگەر ژمارەکە لە چوار ژمارە پێکبێت و بە ژمارە ٣ دەست پێبکات یان چوار، ئەوا بەو مانایەیە کە بەرهەمەکە بە شێوازی ئامادەکراو و بە کیمیایی گەشەسەندووە، و لە بازاڕەکانماندا زۆرە. بەڵام ئەگەر ژمارەی سەر بەرهەمەکە لە 5 ژمارە پێکهاتبێت و بە ژمارە ٨ دەست پێبکات، ئەوا مانای وایە بەرهەمەکە دەستکاری بۆماوەیی کراوە و لە تاقیگەکاندا پەرەی پێدراوە، وە ئامۆژگاری دەکرێن نەیکڕن، وە ئەم جۆرە بە دەگمەن لە بازارەکاندا هەیە.