ژمارە یەک : ئەگەر
ژمارەی دڵخوازت ١ بێت، ئەوا تۆ کەسایەتیەکی سەرکردەت هەیە، سەربەخۆیت لە بریارەکانی
ژیانتدا، شێوازی بیرکردنەوەی ناوازەت هەیە، تۆ خۆپەرست و کاریگەریت لە مامەڵەکردن
لەگەڵ کێشەکانتدا، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت لە هیچ شتێکدا ناوەستیت، تۆ کەساییەتیەکی ئازا و داهێنەرانەت هەیە، تۆ تاکێکی خەمخۆر و سۆزداریت.
ژمارە دوو : ئەگەر
ژمارەی دڵخوازت ٢ بێت، ئەوا تۆ کەسێکی سۆزداری و هەستیاریت، هەستەکانت دەتوانن هەندێک
جار زاڵ بن بەسەرتە، تۆ کەسێکی شەرمنیت، کەسایەتیەکی راستگۆت هەیە، ئاشتیخوازیت.
ژمارە سێ : ئەگەر
ژمارەی دڵخوازت ٣ بێت، ئەوا تۆ کەسێکی کراوەیت، ئارەزووی تێکەڵبوون دەکەیت و چێژ لە
پەیوەندی کۆمەڵایەتی و قسەکردن لەگەڵ کەسانی جیاواز و کولتووری جیاواز وەردەگرێت، دیدگایەکی
بەهێزت لە ژیاندا هەیە، تۆ باشیت لە گەیاندنی بیرۆکەکانت.
ژمارە چوار : ئەگەر
ژمارەی دڵخوازت ٤ بێت، ئەوا تۆ کەسێکی
متمانەپێکراو و دڵسۆزیت. دەتەوێت لە هەموو بارودۆخێکدا باشترینی خۆت پێشکەش بکەیت،
هەروەها حەز دەکەیت هەموو کارێکنت بە ئەدەبەوە
و لە باشترین دۆخدا جێبەجێ بکەی، جوانی ناخت لە سیفەتە کەسییەکانتدا رەنگ دەداتەوە،
هەرچەندە هەندێک جار دەتوانیت سەرسەخت و توڕە بیت.
ژمارە پێنج : ئەگەر
ژمارەی دڵخوازت ٥ بێت، ئەوا تۆ کەسێکی چالاک و پڕ وزەییت، هەمیشە دەتەوێت ژیان ئەزموون
بکەیت و بەدوای ئەوەیدا دەگەڕێیت کە لە داهاتوودا چی دەبێت، رقت لە وەستان یان تەمبەڵییە،هەندێک
جار هەست دەکەیت کەسانی دیکە ناتوانن لەگەڵ وزەی تۆدا بگونجێن.
ژمارە شەش : ئەگەر
ژمارەی دڵخوازت ٦ بێت، ئەوا تۆ کەسێکی میهرەبان و خەمخۆریت، چێژ لە پەیوەندییەکان
وەردەگریت، هەرچەندە دەتوانیت خراپەکاریش بیت، تۆ کەسێکی گەرم و گوڕ و خۆشەویستیت،
کەسایەتیەکی راستگۆیت هەیە.
ژمارە حەوت : ئەگەر
ژمارەی دڵخوازت ٧ بێت، ئەوا کەسایەتیەکی ئارام لەسەرخۆت هەیە، حەز بە تەنهایی دەکەیت، ژیریت
بە دوای زانست دەگەرێت، هەموو هەوڵێک دەدەیت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانت سەرکەوتوو بیت،
تۆ کەسایەتیەکی کراوەیت لە پەیوەندیەکانتدا، کەسانی دەوروبەرت هەست بە ئاسوودەی و
سەلامەتی دەکەن لەگەڵت، تا رادەیەک هەستەکانت دەشاریتەوە.
ژمارە هەشت : ئەگەر
ژمارەی دڵخوازت ٨ بێت، ئەوا کەسایەتیەکی سەقامگیرت
هەیە، خاوەنی ئیرادەی بەهێزیت و خۆبەزلزانیت، تۆ زۆر کار دەکەیت بۆ گەیشتن بە
ئامانجەکانت، هەروەها لە زۆربەی بارودۆخەکاندا ئارام و هاوسەنگیت، دەتوانیت تەواو
بڕواپێکەر بیت لە بەدەستهێنانی ئەوەی کە دەتەوێت.
ژمارە نۆ : ئەگەر
ژمارەی دڵخوازت ٩ بێت، ئەوا کەسایتیەکی کاریزمات هەیە، متمانەت بەخۆت هەیە، سۆزێکی
قووڵت هەیە هەمیشە کراوەیت بۆ یارمەتیدانی خەڵکی دەوروبەرت. تۆ ئیرادە بەهێز و
ئازایت،هەروەها دەتوانیت لە کاتی چارەسەرکردنی بەربەستەکان یان هەوڵدان بۆ زاڵبوون
بەسەریاندا شەڕانگێز بیت.
ژمارە سفر : ئەگەر
ژمارەی دڵخوازت ٠ بێت، ئەوا تۆ سیفەتەکانی
گشتگیری و کامڵبوون بەرجەستە دەکەیت، تۆ باوەڕت بە ئەگەرە بێکۆتاکان هەیە، کاردەکەیت
بۆ ئەوەی باشترینی خۆت پێشکەش کەیت.