ھەردوو ھونەرمەند ئاریاس جاڤان و ڕۆزیتا دوێتێکیان بەناوی "من نەخۆشم" بڵاوکردەوە، ئەمەش دەبێتە دووەم بەرھەمی ئەو خانمە ھونەرمەندە لەگەڵ ئاریاسدا بڵاویکردبێتەوە.
ھەریەکە لە ئاریاس و رۆزیتا ئاماژەیان بە کارە نوێکەیان کردووە، کە دوێتێکە بەناوی "من نەخۆشم" کەمێک پێش ئێستا بەشێوەی دەنگ بڵاویان کردووەتەوە، پێشتریش ڤیدیۆ کلیپێکیان بەشێوەی دوێت بەناوی "ئەم شارە" بڵاوکردەوە.
ھۆنراوە و ئاوازی "من نەخۆشم" کاری ئاریاس خۆیەتی و جۆڵنۆیز کاری ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە و لەلایەن ئاری جۆڵەوە کاری تۆمارکردنی بۆ کراوە.
ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مھابادە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و چەندین بەرھەمی ھونەری ھەیە، لە بەشێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کۆنسێرتی ئەنجام داوە، خاوەنی ھەوادارێکی زۆرە.
ئ.ل