رەنگە هەندێک جار خۆت هەستی پێ بکەیت کاتێک کەسێک خۆشی دەوێیت یان سەرسامتە،
چەند نیشانەیەک بە تەواوی راستی ئەمەت پێ دەڵێت.
لە ماڵپەڕی "وەن لۆڤ" لە بابەتێکدا ئەو نیشانانە خراوەتە روو، کە
دەتوانیت ئەو کەسە بناسیتەوە کە دەیەوێت پێت بڵێت خۆشم دەوێیت، ئەو نیشانانە بریتین
لە:
١. گوێگرێکی باشە بۆت، دەتوانێت گوێ بۆ قسەکانت بگرێت ئەگەر بۆ ماوەیەکی
زۆریش بێت، چونکە دەیەوێت زیاتر بتناسێت.
٢. لە کار و پڕۆژەکانت دەپرسێ، ئەو شتانەی لەلا گرنگە کە بەتەمایت ئەنجامیان
بدەیت بۆیە دەیەوێت لە هەواڵە نوێیەکان ئاگادار بێت.
٣. نایەوێت تەنها لە سۆشیال میدیاوە قسەت لەگەڵدا بکات، بەڵکو زوو زوو حەز
دەکات بتبینێت و بە ناراستەوخۆ ئەوەت پێ دەڵێت.
٤. کاردانەوەی بۆ بڵاوکراوەکانت هەیە، بە ناردنی نامەی دەنگی یان قسە
وەڵامی ستۆری یان بڵاوکراوەکانت دەداتەوە.
٥. هەندێک جار داوای ئامۆژگاریت لێ دەکەن، لەلای خۆیانەوە بۆچوونی تۆیان بەلاوە
گرنگە، بۆیە دەیانەوێت بزانن قسەی تۆ چییە لەو بابەتەدا.
٦.هەندێک جار خۆی دەپارێزێت لە نامە ناردن یان پەیوەندی بۆ ماوەیەک، تا
بزانێت تۆ نامەی بۆ دەنێریتەوە یان نا.