بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون
پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بکرێت
،،،،،
۱- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە
لەناوئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .
۲- لەکاتی سەربڕینی
ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وك ( دەستکێش ،جزمە ،سەدریەی پلاستیك ، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەرکرێن
۳- نابێت خانەوادە یان
خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی
ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.
٤- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی
ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە
بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.
٥-لابردنی
پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت .
٦-بەکارهێنانی
چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان
دوای بەکارهێنان
۷-پاککردنەوەی ئەو
شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین
(بلیچ- موعجیزە) ڕوونکراوە..
۸ - باشتر وايە گۆشت
دواى سەربڕينى ئاژەل بوماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (٤ - ٨ )پلەى سەدى هەڵبگيرێت
پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ
کێشەی نیەو سەلامەتە ونابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون .
۹- ئەگەر ئاژەڵ گەنە
يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايەنەيكريت يان سەري نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشى تاى
خوين بەرببوون. ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی
گەنە و مێروەکانی کەلەسەر ئاژەڵەکان دەژین وەبەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە .
#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی