چەوری دەورووبەری ورگ یەکێکە لە نیشانەکانی
هەبوونی بڕێکی زۆر لە چەوری جەستە، چەند هۆکارێک وا دەکەن کۆبوونەوەی چەوری لە
ورگدا رووبدات.
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی
زانستی خۆراک چەند خواردن و خواردنەوەیەک دیاری دەکات کە باش و خراپ کار لە چەوری
ورگ دەکەن، بەم شێوەیە:
١.خواردنی
خۆراکی کەم کالۆری و تەندروست، ژەمی بەیانی نانی جۆ یان گەنمەشامی و شۆفان بخۆ لە
بری نان و سەموونی ئاردی سپی.
٢. خواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوەی فرێش و کالۆری کەم لە
نێوان ژەمەکان لەگەڵ خواردنی قاپێک زەڵاتە چارەکێک پێش ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە.
٣. خواردنی ماسی بەتایبەت ماسی سەلەمون و سەردین کە دەوڵەمەندن بە
ئۆمێگا سێ.
٤. بەکارهێنانی سرکەی سێو و زەنجەفیل و بیبەری تون و بەهارات لە
ناو زەڵاتە و کەمکردنەوەی بڕی خوێی چێشت.
٥. خواردنی پاقلەمەنیەکان هەفتەی چەند جارێک .
٦. خواردنەوەی
چا و قاوەی سەوز بەڵام بە تاڵی و بێ شەکر.
٧. وازهێنان لەو خۆراکانەی چەوری ورگ زیاد دەکەن وەک شیرینی و شەکری
دەستکرد، خواردنەوە گازییەکان و کحولییەکان، فاست فوود، ساردەمەنی، ئاردی سپی و
برنجی سپی.
٨. خواردنەوەی
بڕێکی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لەگەڵ دوو پەرداخ ئاوی گەرم بە سکی ناشتا و خواردنەوەی
پەرداخێک یان زیاتر نیو سەعات پێش ژەمە سەرەکیەکان .