بە ئاسانترین رێگا خۆشترین مریشک ئامادە بکە

PM:02:38:14/06/2023

4648 جار خوێندراوەتەوە

مریشک بە سەوزە، خواردنێکی چینی شاهانەییە کە بە پێکهاتە ئاسانەکەی دەناسرێتەوە.

ژەمێکی ئاسان و خۆش ئامادە بکە بەم پێکهاتانە:

١. ٤٥٥ گرام سنگی مریشک

٢. ٤٥٥ گرام بڕۆکلی

٣. ٢٥٥ گرام قارچک

٤.بیبەر

٥.خوێ

٦. یەک کەوچک رۆن

پاشان ئامادەکردنی سۆسەکەی بەم پێکهاتانە:

- یەک کوپ ئاوی مریشک

- یەک کەوچک شەکری قاوەیی

- یەک کوپ ئارد

- یەک کەوچک سیر

-یەک کەوچک زەنجەفیل

شێوازی ئامادەکردن:

١. لە گەرمییەکی مامناوەند رۆنەکە گەرم بکە پاشان مریشکەکە لەگەل خوێ و بیبەر زیاد بکە و تێکەڵیان بکە تا ئەو کاتەی دەکوڵێت و قاوەیی دەبێت.

٢. بڕۆکلییەکە بکوڵێنە و قارچکەکە سووربکەرەوە. دواتر تێکڵاویان بکە.

٣. سیر و زەنجەفیلەکە لە رۆنەکە سوورکەرەوە تا بۆن دەکات و بۆر دەبێت

٤. لە کۆتایدا هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ بە یەک بکە.

بەم شێوازە خوانێکی خۆش و رازاوە پێشکەش بکە و چێژ وەرگرە