هۆکارەکانی تاڵی دەم و قورگ لە بەیانیاندا بۆچی دەگەڕێتەوە؟

PM:08:03:07/06/2023

21332 جار خوێندراوەتەوە

بۆنی دەم پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیە بە جۆر و پێکهاتەی ئەو خواردنەی کە دەیخۆیت و چالاکی کرداری هەرس و پاک ڕاگرتنی دەم و ددان، بۆ نموونە شوشتنی دەم و ددان پێش خەوتن و بەیانیان و غەرغەرەکردن بە ئاو خوێ یاخود ماددەی تایبەت.

بەڵام زۆربەی کات مرۆڤ هەست بە تامێکی تاڵ یاخود تامی ئاسن لە دەمیدا دەکات، هۆکاری ئەم تامە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئاساییە و هیچ پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، زۆر هۆکار هەن بۆ تاڵی ناو دەم گرنگترینیان بریتین لە:

١. فشار، قەلەقی و ماندوێتی.

٢. خواردنەوە کحولیەکان و جگەرەکێشان.

٣. بەکارهێنانی دەرمان وەک ئەنتی بایۆتیک.

٤. بەساڵداچوون و کەمبونەوەی لیکەڕژێنەکان.

٥. وشکبونەوەی ناوپۆشی دەم هۆکارێکی ترن بۆ دروست بوونی تاڵی دەم لە بەیانیاندا ئەمەش بەهۆی هەناسەدان بەڕێگەی دەم لە شەودا و کردنەوەی دەم و پرخاندن.

٦. ئەوکەسانەی چارەسەری کیمیای وەردەگرن.

٧. ئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە زۆرتر هەست بەم حاڵەتە دەکەن.

لەبەرئەمە پێویستە کە تاڵ بوونی دەم بۆ ماوەیەکی درێژ هیچ پشتگوێ نەخرێت و سەردانی دکتۆر بکرێت، هەروەها تامی ئاسن ئەویش هۆکارەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ بوونی برین یاخود هەوکردنی پووک و ددان، لەبەر ئەوە زۆر پێویستە کە دەم و ددانەکان پاکو خاوێن رابگیرێن.

ئامادەکردنی/ سۆنا عوسمان