پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:02:30/05/2023

42092 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

بە وردی بیر لە هەنگاوەکانی داهاتوو بکەرەوە، وەک ئەوەی یاری شەترەنج بکەیت. هەست دەکەیت ئەوانەی دەوروبەرت خێراتر دەڕۆن، بەڵام وردبینیش پێویستە، بۆیە هەوڵبدە هاوسەنگی ئەو دوو شتە دابنێیت، ئەگەرنا بڕیارەکانت بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بێباکانە دەبن.

گا 20/4 - 20/5

لەگەڵ هاوکارەکانت مامەڵەی دیپلۆماسی بکە، چونکە ئەو ئەنجامە بەدەستدەهێنیت کە دەتەوێت و دوور بکەوەرەوە لە نەرێنی بوون.

دووانە 21/5 - 21/6

هەوڵبدە ئەمڕۆ سەرنجت لەسەر شتە سەرەکییەکان بێت و سەرقاڵی ئەو شتانە نەبیت کە سوودی بۆت نییە، هاوسۆزی خۆشەویستەکەت بکە لە ناخۆشییەکاندا لەگەڵیبە.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ هەواڵێکی سەرسوڕهێنەر و زۆر خۆشت بۆ دێت، لەوانەیە پەیوەندی بە پیشەکەتەوە هەبێت، داهاتی داراییت زیاد بکات، یان گۆڕانکاری لە ژیانتدا بۆ باشتر رووبدات.

شێر 23/7 - 22/8

هەستەکانت ئەمڕۆ لەبەردەم هەر کەسێکدا ناجوڵێن کە چاوت پێی بکەوێت، هەرچەندە ئەمڕۆ مەیدانەکە کراوەیە بۆت بۆ ئەوەی کەسانی نوێ بناسیت.

فەریك 23/8 - 22/9

هەوڵبدە هەوڵەکانت سوودیان لێ وەربگریت لە پەرەپێدانی تواناکانت، چونکە ئەمە یەکێک دەبێت لە پێشینەی کارەکانت لە قۆناغی داهاتوودا.

تەرازوو 23/9 - 22/10

کارێکی زیادە دەکەیت بۆ زیادکردنی داهاتی داراییت، ئاگاداری بەفیڕۆدانی ناعەقڵانی پارەکەت بە.

دووپشك 23/ 10-21/11

تۆ هەندێک پرس دەوروژێنیتەوە، دەچیتەوە ڕابردوو و هەوڵدەدەیت هەندێک بابەتی نهێنی ئاشکرا بکەیت، کە ماندووت دەکەن.

كەوان 22/11 - 21/12

ئەمڕۆ لەوانەیە هەست بکەیت کە ئەوانی تر پێویستیان پێتە یان تۆ هەوڵی دڵخۆشکردن و یارمەتیدانیان دەدەیت لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەم رۆژە ماندوێتی و فشار بۆتۆ هیچ نییە، لەوانەیە کۆنترۆڵی شتەکان لەدەست بدەیت و توانای حوکمدانی ژیرانە لەسەر پرسەکان لەدەست بدەیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ ناچار دەبیت هەندێک ئیش و پڕۆژە ئەنجامبدەیت کە پەیوەندی بە پەیداکردنی پارەوە هەیە، لەوانەیە هەندێک لەو کارانە دوودڵت و تووڕەت بکات.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ لە ئیشەکەت دەگەڕێیتەوە سەر سەرکەوتنەکانت، بەڵام دەبێت گرنگی بە پرسە خێزانییەکانت بدەیت و پشگوێیان نەخەیت.

ر.ئ