پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

PM:12:14:29/05/2023

42996 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

رەنگە ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەر هەندێک شتدا بکەیت، وەک شێوازی بیرکردنەوەت، بۆ ئەوەی بەباشای مامەڵە بەباشی بکەیت لەگەڵ بارودۆخەکانی چواردەورت دەبێت ئاگاداربیت.

گا 20/4 - 20/5

پلان بۆ ئەو شتانە دابنێ کە دەتەوێت ئەنجامیان بدەیت، بزانە کە هەندێک بەربەست رەنگە بێنە بەردەمت و رۆژەکەت لێ تێک بدەن.

دووانە 21/5 - 21/6

ئێستا کاتی بیرکردنەوەی ژیرانە و جدییە، ئەگەر خەونت بە نیشتەجێبوون لە شوێنێک بینیوە، ئەوا بەختت باشە، ئەمڕۆ دەتباتە سەر ئارەزووی خۆت بۆ گواستنەوە لەو شوێنەی ئێستا تێیدا دەژیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

وریابە و هەوڵبدە بەرگەی ئەو شتانە بگرێت کە ڕەنگە بەسەرتدا بێت، چونکە ئەمڕۆ گونجاو نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک کێشە لە ژیانی ڕۆژانەدا، وەک چاککردنەوەی هەندێک شتی وەک، کێشەی دارایی، تەنانەت هەندێک کێشەی بچووکی تەندروستی.

شێر 23/7 - 22/8

رەنگە ئەمڕۆ کاتێکی خۆش بەسەر بەریت لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ کە لە دڵتدا ئازیزن، لە نەناسراوەکان مەترسە و لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەدا بدوێ کە دەتوانن لە تۆ و پێداویستییەکانت تێبگەن.

فەریك 23/8 - 22/9

ڕەنگە هەندێک لەو شتانەی پێشتر لە پەیوەندیت لەگەڵ کەسێکدا پشتگوێت خستووە، ئەمڕۆ بگەڕێنەوە و هێرش بکەنە سەرت، بێ خەمبە تێیان دەپەڕێنیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەمڕۆ سەرت دەسوڕمێت ئەگەر نامەی زۆرت بۆ هات یان ئەگەر سەیری مۆبایلەکەت بکەیت و زیاتر لە ١٠ پەیوەندیت بۆ هاتبوو، خەمت نەبێت، هاوڕێ یان خزمەکان مژدەی زۆر خۆش و زانیاری زۆر گرنگت بۆ دەهێنن.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ ڕێگەیەکی نوێ فێردەبیت بۆ زیادکردنی داهاتەکەت، ئەمڕۆ زانیاری نوێ دەزانیت، بەڵام ئەستەمە بەتەواوی لێی تێبگەیت، بۆیە ئەوەی دەتەوێت لە یاداشتنامەکەتدا بینووسە بۆ ئەوەی دواتر پێداچوونەوەی بۆ بکەیت.

كەوان 22/11 - 21/12

خواستت بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندی سۆزداری هەیە ئەمڕۆ، لەوانەیە خۆشەویستەکەت لە شوێنێکی دوور لە تۆ بێت، یان لە گەشتێکدا بێت کە چەند رۆژێکی بخایەنێت، بۆیە ڕەنگە بیر لەوە بکەیتەوە کە پەیوەندی پێوە بکەیت یان نامەیەک بنێریت بۆ نوێکردنەوەی خۆشەویستی نێوانتان.

گیسك 22/12 - 19/1

قسەکردن لەگەڵ کەسێک کە ئەمڕۆ متمانەت پێیەتی، دەتوانێت دەرفەتی بازرگانی نوێت بۆ بکاتەوە، ئەمڕۆ بیر لە گۆڕینی پیشەکەت دەکەیتەوە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ سوود لە وزەی نەرێنی وەربگرە بۆ جوڵاندنی هەندێک بەربەست کە لە رێگاکەتدا وەستاون، خەمی ئەنجامەکان مەخۆ، هەرچەندە کەشوهەوای دەوروبەرت پشێو دەبێت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

شتەکان بەباشی دەڕۆن، بەڵام دەبێت هەلەکان بقۆزیتەوە بۆ تەواوکردنی ئەو کارانەی هەفتەیەک یان زیاترە تەواوت نەکردوون.

ر.ئ