بەرزکردنەوەی دەنگت لاوازی کەسایەتیت ئاشکرا دەکات، گرنگیدان بە ناخ و دەرون هەروەک گرنگیدان بە تەندروستی
جەستە و رووکاری دەرەوەت گرنگە.
دەرونێکی ئاسودە و کەسایەتییەکی سەرکەوتوو هۆکارن
بۆ خۆشبەختی و بردنەوەی دڵی کەسەنزیکەکانت، لە بەرامبەردا زۆر هۆکار هەن کە لاوەکیانە
ناوەرۆک و کەسایەتیت دەدردەخات بێئەوەی خۆت هەستیان پێبکەی
بەپێی بابەتێکی
ماڵپەڕی" skillsinfamilylife"، نوسەرو
توێژەری ئەڵمانی لوسی سمز دەریدەخات، لەپشت کەسانی دەنگ بەرز ن٩ هۆکار هەن نیشانی
دەدات کەسایەتیەکی لاوازییان هەیە، کە ئەمانەن:
١. کەسانێک خۆیان بە گرنگ دەبینن:
دەنگ بەرزکردنەوەی ئەم جۆرەکەسایەتییانە بۆ ئەوە
نیە کە دەوروبەر گوێیان بۆبگرن بەڵکو بۆ دەرخستن و زاڵ کردنی دەنگی خۆیان و راکێشانی
سەرەنجی دەوروبەر بۆ لای خۆیان، بەڵام لە راستیدا لاواز نیشاندانی دەردەخات کە
توانای گفتوگۆیەکی نەرمی نیە.
٢. کەسانی خۆپەرست و ئەنانی:
ئەم جۆرە کەسایەتیانە دەنگ بەرزکردنەوە بۆ
شکاندن و بچوک کردنەوەی کەسانی دەوروبەر بەکاردەهێنن، ئەمەش زیاتر لەوکەسانەدا بەدیدەکرێت کە بە کەسایەتی نێرجسی
ناسراون و تەنها خۆیان و رای خۆیان دەبینن، گوێ بۆ رای کەسانی تر نادەن.
٣. نیشاندانی دەسەڵات بۆ
دەوروبەر:
ئەم جۆرەکەسانە واهەست دەکەن بە بەرزکردنەوەی دەنگیان
ئەتوانن دەسەڵاتی خۆیان بسپێنن بەسەر کەسانی دەوروبەردا، ئەو بیروڕاییەی ئەم هەیەتی بیسەلمێنێت بەسەریاندا .
٤. کەسانێک کە تا تەمەنێکی دیاری
کراو هیچ دەنگ و مافێکیان نەبووە:
دەرفەتی ئەوەیان نەبووە رای خۆیان ئازادانە دەرببڕن، لە تەمەنی پێگەشتنیدا هەوڵەدەدەن لە
بارێکدا هەست و دەنگی خۆی بەشێوەیەک بگەیەنێت کە رێگە نەدات دەوروبەرەکەی جارێکی تر بچووکی بکەنەوە .
٥. بوونی کێشەی بایۆلۆجی:
واتە ئەم کەسانە کێشەیەکی بۆماوەیی یاخود تەندروستیان
هەیە یاخود گوێ لێ نەبوونی خۆی لەکاتی قسەکردندا بۆ نموونە گوێ گرانی.
٦. هەندێک کەس هەروا پەروەردەکراون:
واتە لە خێزانێکەوە پەروەردەکراون
کە بەرزکردنەوەی دەنگ لە بچوکترین مناقەشەدا زۆرئاسایی بێت، بێئەوەی مانایەکی تایبەتی هەبێت.
٧.کەسانی شەرمن :
بیانەوێت
بەسەر شەرمی خۆیاندا زاڵ بن و کەسایەتی راستەقینەی خۆیان بشارنەوە.
٨.کەسایەتی ترسنۆک:
واتە لەکاتی
گفتوگۆدا بەرزکردنەوەی دەنگیان بۆ شاردنەوەی ترس بەکاردەهێنن.
٩. ئەو کەسانەی کێشەی کۆنتڕۆڵکردنی
خۆیان هەیە:
ئەم جۆرە زۆربەمان دەگرێتەوە بەتایبەت کە دەنگێکی بەرز و قووڵ داوایەک دەردەبڕین یاخود سەلماندن بۆ دەوروبەر کە ئەم بەرپرسیارێتی هەیە و ئەبێ کۆنتڕۆڵی
دەوروبەر بکات .
سۆنا فاروق - ئەڵمانیا