ئەو چینە سپییە چییە کە لەسەر پیاڵەیەك چای سارد دەوەستێت؟

PM:03:19:11/09/2021

3916 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی سویسری نهێنی ئەو ماددەیەی ئاشكراکردووە کە لەسەر پیاڵە یان کوپی پڕ لە چا دەوەستێت دوای ئەوەی کە سارد دەبێتەوە.

گۆڤاری "Physics of Fluids" ئاماژەی بە وردەکاری ئەو توێژینەوەیە کردووە کە زانایانی فیزیا لە سویسرا ئەنجامیان داوە و جەختیان لەوەکردووەتەوە کە ئەو چینە سپییەی لەسەر چا دەوەستێت ماددەیەکە بەهۆی کارلێی کیمیایی ماددەکانی ناو کوپەکەوە روودەدات.

هەردوو زانا بەناوی کارۆلین جاکۆمین و پیتەر فیشەر لە قوتابخانەی زانستی سویسری سەرجیان دا، ئەم چینە سپییە بەهۆی کارلێکی ئاو و ترشی و شەکر یان شیرەوە دروستدەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی چایەکە ئەو ماددانە دەست بە هەڵهاتن دەکەن.

زانایان ئاشکرایانکرد، ئەو ماددانە پێکهاتوون لە پۆلینیفۆل کە لە گەڵای چا دا هەیە لەگەڵ ئەو خوێیانەی لە ئاودا هەیە، هەروەها تا کاربۆناتی کالسیۆم زیاتر بێت چڕی ئەو چینە سپییەی سەر کوپت چایە ساردەکان زیاتر دەبێت.

ئەم چینەش کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر تامی چایەکە، هەروەها کوالیتی چایەکان رۆڵێکی گەورەیان هەیە بۆ دروستبوونی ئەو چینە سپییە و هەروەها بەپێی ئاو لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت.