راوێژکارێکی پزیشکی دڵ جەختی لەوە کردەوە هەموو جۆرەکانی خورما ئاستی شەکری
ناو خوێن بەرزدەکەنەوە.
دکتۆر خالید ئەلنەمر، پسپۆڕی پزیشکی دڵ لە تویتێکدا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،" خورما بە هەموو جۆرەکانییەوە ئاستی شەکری ناو
خوێن بەرزدەکاتەوە، ئەو بیرکردنەوەیەش هەڵەیە، کە وا دەزانرێت هەندێک جۆری خورما
گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەکرە."
هەروەها وتیشی، هەموو جۆرەکانی شەکر بەرز دەکەنەوە، هۆشیاری دایە نەخۆشانی
شەکرە لەخواردنی بڕیکی زۆر خورما، ئامۆژگاری خەڵکیشی کرد پێش خواردنی خورما دەبێت
راوێژ بە پزیشک بکەن.
ر.ئ