پرژە سەعدی خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی "بەهارە"ی
لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاوکردەوە.
"بەهارە" نوێترین کاری هونەریی پرژە سەعیدە و بەشێوەی ڤیدیۆ
کلیپ بڵاویکردووەتەوە، لە تێکستی بە هاوبەشی فۆلکلۆر و خۆیەتی و ئاوازەکەی
فۆلکلۆرە، رێکخستنی موزیکی لەلایەن شاڵاو رەزاوە بۆ کراوە، میکس و ماسرینگی
لەلایەن "پرۆ ستۆدیۆ" بۆ کراوە، لە دەرهێنانی ئارام سەردارە.
پرژە سەعدی غەریب یەکێکە لە خانمە
گۆرانیبێژە نوێیەکان، ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری گۆرانیوتن کردووە و بەرهەمی
دوێت و تەنهای هەیە و هەواداری تایبەت بە دەنگی خۆی هەیە.