هەردی سەلامی و مەتین مەهدی نوێترین گۆرانیان بڵاوکردەوە

PM:08:10:18/05/2023

3460 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند هەردی سەلامی لەگەڵ مەتین مەهدی نوێترین گۆرانیان بە ناوی "خۆزگە" لە چەناڵی یوتوبی هەردی سەلامی بڵاوکردەوە.

گۆرانیەکە لە تێکست و ئاوازی هەردی سەلامیە، کاری بەرهەمهێنانی لە لایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ ئەنجام دراوە.

هەردی سەلامی، لەساڵی ١٩٨٧لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، بەرهەمەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە.

مەتین مەهدی یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی کوردستان، کە جگە لە گۆرانی ژەنیاری گیتارە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکە، ژمارەیەكی زۆر هەوادار و گوێگری هەیە.