بۆچی بە ئازاری ددانەوە خەبەرت دەبێتەوە؟

PM:06:32:18/05/2023

4256 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک جار بە ئازاری ددانەوە خەبەرت دەبێتەوە و تووشی ناڕەحەتی دەبیت و خەوەکەت لێ تێک دەچێت، ددانی کلۆر و پیسی لەسەریان زۆر جار هۆکارن و لەم کاتانەدا دەبێت سەردانی پزیشکی ددان بکەیت و رێنمایی وەربگریت، بەڵام هەندێک جار بە هۆی کردنی چەند هەڵەیەکی تووشی ئەم حاڵەتە دەبیت.

ماڵپەڕی (بۆڵدسکای) لە بابەتێکی پزیشکیدا ئەوە دەخاتە ڕوو، کە چەند خوویەکی رۆژانە رەنگە ببێتە هۆکار بۆ ئەوەی ئازاری ددانەکانت زیاد بکەن بە تایبەت لە کاتی خەودا، ئەو هۆکارانە ددانەکانت ئازار دەدەن بریتین لە:

١. لێخشاندن و جیڕکردنەوەی ددانەکان لە خەودا، کە دەتوانیت بۆ چارەسەری ئەمە پارێزەری ددان دەتوانرێت بەکاربێت بە پێی رێنمایی پزیشکی ددان.

٢. خواردنە رەقەکان، زیانێکی زۆریان بۆ ددانەکانت هەیە بە تایبەتی بەشەکانی دواوە.

٣. خورادنە شیرینەکان، هەمیشە وەک هۆکارێکی سەرەکی دەبینرێت لە ئازاری ددانەکاندا.

٤. ئەو خواردنانەی بە ددانەوە دەلکێن، پاشماوەی خراپ جێ دەهێڵن و هەندێک جار لابردنیان کەمێک قورس دەبێت.

٥. جگەرەکێشان بە تایبەتی پێش خەوتن ، هەندێک جار هۆکار دەبێت بۆ پەیدابوونی ئازاری ددان.

٦. جوینی بنێشت، هەندێک ددانی هەستیار هەن ناتوانن بەرگەی زۆر بنێشت جوین بگرن بۆیە دەبێتە هۆی ئازار لە شەواندا.