ژنێك دوای کوشتنی هاوسەرەکەی.. کتێبێك لەسەر غەمی دوای مردنی هاوسەر دەنوسێت

PM:01:51:10/05/2023

5228 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی ئەمەریکی کە هاوسەرەکەی کوشتووە، دوای ئەوەی چووەتە زیندانەوە کتێبێکی بۆ منداڵان نوسیوە دەربارەی حاڵەتی غەم و تەعزێباری دوای مردنی هاوسەر.

کۆری ریچێنز دەستیکردووە بە نوسینی کتێبی "ئایا تۆ لەگەڵمدایت؟"، پاش چەند مانگێك لە کوشتنی ئیرێك ریچێنزی هاوسەری، کە بە مردوویەتی لە ژوورەکەیاندا لە ویلایەتی یۆتای رۆژئاوای وڵاتەکە لە مانگی مارسی ٢٠٢٢دا دۆزراوەتەوە.

کوری پاش مردنی هاوسەرەکەی بە پۆلیسی وتووە، خواردنەوەیەکی بۆ هاوسەرەکەی ئامادە کردوە کە لەسەر جێگەدا بووە، کاتێك هاتووە بۆلای و دەستی لێداوە جەستەی سارد بوە.

دوای توێکاریش دەرکەوتووە کە ئەو پیاوە بەهۆی وەرگرتنی بڕی زیاد لە ماددەی فنتانیلەوە مردووە، کە ماددەیەکی ئافیۆنی دروستکراوی بەهێزە و ئەو پیاوە پێنج بڕی زیاتر لە رێگەپێدراو وەرگرتووە.

لێکۆڵەرەوانی رووداوەکە ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەو ژنە داوای لە ناسیاوێکیان کردووە کە بڕی زیادەی ئازارشكێنی لێبدات زیاتر لەوەی کە خۆی لێی دەدات بەهۆی ئەوەشەوە گیانی لەدەستداوە.

بەر لە مردنیشی ئیریك ریچینز بە هاوڕێیەکی وتووە کە گومان لەوە دەکات ژنەکەی هەوڵی ژەهراویکردنی دابێت، دوای مردنیشی کۆری بە کوشتنی هاوسەرەکەی تۆمەتبارکراوە.

پاش ئەو رووداوە و چوونە زیندانەوە کۆری دەستی کردووە بە نوسینی کتێبەکە و لە وەسفی ریکلامی کتێبەکەشدا نوسیویەتی، "دایكێكی بەسۆز کتێبەکەی نوسیوە، کە خۆی بەم نەهامەتییەدا تێپەڕیوە".

Woman who wrote book on grief following husband's death accused of his murder - ABC News