ئەگەر تۆش لەو ژنانەی کە هەست بە ئازارێکی توند و درێژایەن دەکەن لە کاتی
سووڕی مانگانەدا، ئەوا باشترە کە سەردانی پزیشکی تایبەت بکەی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە
تووشی گرێی ناوپۆشی ڕیشاڵەکانی منداڵدان نەبووی، چونکە زۆرینەی خانمان بێئاگان لەوەی کە هەڵگری جۆرێکی پاکی گرێن) واتە شێرپەنجەیی نین ( لە
ناوپۆش یاخود سەر منداڵدانیاندا کە بە Myome ناسراوە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجامدراوە و لە
ماڵپەڕی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانیدا بڵاوکراوەتەوە، لەسەدا ٢٠ بۆ ٧٧ی ژنان لەسەرتاسەری
جیهان هەڵگری گرێ ڕیشاڵییەکانی منداڵدانن، ئەم گرێیەش لەزۆربەی حاڵەتەکاندا بە سەلامەتترین
جۆری گرێ دادەنرێت کە شێرپەنجەیی نین و هەندێک جار تەنها لویەکی بچوکن لەناو ڕیشاڵەکانی
ناوپۆشی منداڵداندا دروستدەبن.
گرێی ڕیشاڵی منداڵدان لەکاتی پشکنیندا دەتوانرێت ببینرێت بەڵام تا ئێستا
چارەسەرێکی تایبەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە، زۆرینەی تووشبووان تەمەنیان لە نێوان
٢٥ بۆ ٥٠ ساڵیدان، هۆکاری ئەمەش کە لە ڕاپۆرتەکەی دۆیچە ڤێلە ئاماژەی پێکراوە دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی، یەکەم بۆماوەیی، دووەم تێکچونی هۆڕمۆنی
ژنانە.
لەنیشانە باوەکانی هەرچەندە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە بە پێی گەورەیی
و بچوکی لووەکە و تەمەنی و هەندێک کات توشبوو هەست بەهیچ نیشانەیەک ناکات، بەڵام
باوترینیان تووشبوونە بە ئازاری زۆر لە بەر میزەڵدان و ڕەحم و پشت.
توشبوون بە خوێن بەربوون لەکاتی سوڕی مانگانە و لێڕۆشتنی خوێنێکی زۆرو
پچڕ پچڕ لە مانگەکەدا، لەو خانمانەی کە بەهۆی کەم خوێنی ئەناڵێنن پێویستە زۆرئاگاداربن
چونکە بەدوایدا ئەگەری زۆرە تووشی سەرگێژ خواردن و کەم خوێنی توند ببن، هەروەها سەردانکردنی پزیشك بەڕێکوپێکی پێویستە بۆ ئاگاداربوون لە حاڵەتی ئاوسان و نابێت پشتگوێ
بخرێت و دەبێت زووچارەسەر بکرێت.
چارەسەری ئەم گرێیانە لە زۆربەی کاتدا تەنها بە پێدانی حەپی هۆڕمۆنە (دژەمنداڵ
بوون) دەبێت، یاخود هەندێک کات پزیشک ناچارە بە نەشتەرگەری لایان ببات ئەویش لەکاتێکدا کە گرێکە
گەورەبێت و توشبوو ناڕەحەت بکات، هەندێک جار کە توشبوو گەنج بێت و ویستی منداڵ بوونێکی بێکێشەی هەبێت کە ترسی لەبارچونی لەسەر نەبێت، لابردن
بە نەشتەرگەری بەرچاو دەگیرێت، نوێترین چارەسەردا کە لە ئێستا باوە پێی دەڵێن چارەسەر بە تیشکی ڕادیۆیRadiofrequency ablation ئەم تیشکە بەشێوەی ئیلیکترۆد
ئەگاتە سەر گرێکە لەڕێگەی ملی منداڵدانەوە و ئەگۆڕێت بۆ گەرمی، لە ئەنجامدا گرێکە
بچوکدەکاتەوە.
ئامادەکردن: سۆنا عوسمان