توێژەران چەند نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوەی شێرپەنجەی
قۆڵۆنیان ئاشکراکردووە کە جگە لە بەساڵاچووان تووشی کەسانی دیکەش دەبێت بەتایبەت
ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان ٥٥ ساڵە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز عەرەبی، توێژەران
تەماشای نیشانەکانی داتای ٥،٠٧٥ کەسی تووشبوویان کردووە کە پێشوەختە تووشی شێرپەنجەی
قۆڵۆن بوون، لەگەڵ ئەوانەش گەیشتوونەتە تەمەنی ٥٠ کانەوە و تووشی بوون.
زاناکان بۆیان دەرکەوتووە، نیشانەکان بەشێوەیەکی سروشتی لە
نەخۆشەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆندا دووبارەبووتەوە وەک، (کەم خوێنی بەهۆی کەمی ئاسنەوە،
یان کاڵبوونەوەی ژێرپێڵووی چاو، کاڵبوونەوە یان زەردبوونی پێست بەشێوەیەکی
ناسروستی.
دکتۆر یین کاو، نەشتەرگەر لە زانکۆکی واشنت وتی، گرنگە
وا بیر نەکەینەوە کە شێرپەنجەی قۆڵۆن تەنیا تووشی بەساڵاچووان دەبێت، دەمانەوێت
کەسانی گەنجیش ئاگاداری نیشانەکانەکانی بن رەنگە بۆ ئەوانیش زۆر مەترسیداربن.
دکتۆرەکە وتیشی، دەتوانین نەخۆشییەکە لە قۆناغەکانی سەرەتادا
بناسینەوە، ئەوەش وا دەکات پێوستی بۆ بەکارهێنانی دەرمانەکان کەمتر ببنەوە و
شێوازی ژیانی نەخۆشەکەش باشتر بێت و رێژەی رزگاربوونی زیاد بکات.
ر.ئ