گرنگیدان بە ناخ و دەروون
هەروەک گرنگیدان بە تەندروستی لەش و ڕوکاری دەرەوەت گرنگە، دەرونێکی ئاسودە و کەسایەتیەکی
سەرکەوتو هۆکارن بۆ خۆشبەختی و
بردنەوەی دڵی کەسەنزیکەکانت، لە بەرامبەردا زۆر هۆکار هەن کە لاوەکییانە ناوەرۆک و
کەسایەتیت دەدردەخەن بێئەوەی خۆت هەستیان پێبکەیت.
بەنمونە کاتێک لەگەڵ
هاوڕێکانت یاخود لە شوێنی کارەکەت یان هەرجێگایەک بەدەنگێکی بەرز دەدوێیت بۆ ئەوەی
دەوربەرەکەت گوێت بۆبگرن یان سەرەنجیان ڕاکێشی
بۆلای خۆت، بەرزکردنەوەی دەنگ لە حاڵەتی خۆشی یان توڕەبوون بە شێوەیەکی نا یاسایی
مانایەکی قوڵ دەدات بە کەسایەتیت، بە پێی توێژینەوەیەک لە زانکۆی گۆتینگین ئەڵمانیا ئانجامدراوە دەیسەلمێنێت
کە تۆنی دەنگت پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بە کەسایەتیتەوە هەیە.
نوسەرو توێژەری ئەڵمانی
لوسی سمز دەریدەخات کە لە پشت کەسانی دەنگ بەرز نۆ هۆکار هەن کە نیشانی دەدەن کەسایەتیەکی
لاوازی هەیە، بەنمونە:
١ .کەسانێک کە خۆیان بەگرنگ
ئەبینن، دەنگ بەرزکردنەوەی ئەم جۆرەکەسایەتییانە بۆ ئەوە نیە کە دەوروبە گوێیان بۆبگرن
بەڵکو بۆ دەرخستن و زاڵ کردنی دەنگی خۆیان و
ڕاکێشانی سەرەنجی دەوروبەرە بۆلای خۆی. بەڵام لە ڕاستیدا لاواز نیشاندانی دەردەخات
کە توانای گفتوگۆیەکی نەرمی نیە.
٢ .کەسانی خۆپەرست، ئەم جۆرە
کەسایەتیانە دەنگ بەرزکردنەوە بۆ شکاندن و بچوک کردنەوەی کەسانی دەوروبەر بەکاردەهێنن.
ئەمەش زیاتر لەوکەسانەدا بەدیدەکرێت
کە بە کەسایەتی نێرسیزم ناسراون و تەنها و تەنها خۆیان و بۆچوونەکانی خۆیان بەلاوە
گرنگە، هیچ گرنگییەك بە رای جیاوازی کەسانی دیکە نادەن.
٣ .نیشاندانی دەسەڵات بۆ
دەوروبەر، ئەم جۆرە کەسانە واهەست دەکەن بە بەرزکردنەوەی دەنگیان دەتوانن دەسەڵاتی
خۆیان بسەپێنن بەسەر کەسانی دەوروبەردا، تا
ئەو بیروڕاییەی هەیانە بیسەلمێنن بەسەریاندا.
٤ .کەسانێک کە تا تەمەنێکی
دیاری کراو هیچ دەنگ و مافێکیان نەبووە و دەرفەتی ئەوەیان نەبووە رای خۆی ئازادانەی
خۆیان دەرببڕن کەئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ کاتی منداڵی یا
خود بوونی زەبروزەنگ لە کاتی گەشەکردنی دا، لە تەمەنی پێگەشتنیدا هەوڵدەدەن لە بارێکدا
هەست و دەنگی خۆیان بەشێوەیەک بگەیەنن کە ڕێگە نەدات دەوروبەرەکەی جارێکی تر بچوکی بکەنەوە.
٥ .بونی کێشەی بایۆلۆجی
واتە ئەم کەسانە کێشەیەکی بۆماوەیی یاخود تەندروستیان هەیە یاخود گوێ لێنەبوونی خۆی
لەکاتی قسەکردندا بەنمونە گوێ گرانی.
٦ .هەندێک کەس هەروا پەروەردەکراون
واتە لە خێزانێکەوە پەروەردەکراون کە بەرزکردنەوەی دەنگ لە بچوکترین مناقەشەدا زۆرئاسایی
بێت، بێئەوەی مانایەکی تایبەتی
هەبێت.
٧ .کەسانی شەرمن کە بیانەوێت
بەسەر شەرمی خۆیاندا زاڵ بن و کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆیان بشارنەوە.
٨ .کەسایەتیی ترسنۆک، واتە
لەکاتی گفتوگۆدا بەرزکردنەوەی دەنگیان بۆ شاردنەوەی ترس بەکاردەهێنن. کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە
ترسەوە ئارەقە ڕژێنەکان چالاك دەبن و
هۆڕمۆنی ئەدریناڵین دەڕژێت کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ و لەرزین، و پەلە
قسە کردن و هەڵەشەبوون.
٩ .ئەوکەسانەی کێشەی کۆنتڕۆڵ
کردنی خۆیان هەیە، ئەم جۆرە زۆربەمان دەگرێتەوە بەتایبەت کە دەنگێکی بەرز و قوڵ
داوایەک دەردەبڕن یاخود سەلماندن بۆ دەوروبەر کە
ئەم بەرپرسیارێتی هەیە و ئەبێ کۆنتڕۆڵی دەوروبەر بکات .