تەپسی خواردنێکی بەتامە، خەڵک حەز بەخواردنی
دەکات و ئاسان دروست دەکرێت.
پێکھاتەکان:
• دوو
باینجان کەبە شێوەی بازنەی کەرت کەرت کرابێت.
• دوو
پەتاتە بە شێوەی بازنەی کەرت کرابێت .
• دوو
بیبەری شیرین و بە شێوەی بازنەیی کەرت کرابێت.
• چوار
دانە تەماتە کە بەشێوەی بازنەی کەرت کرابێت.
• پیازێک بە شێوەی بازنەیی کەرت کرابێت .
• دوو
دانە بیبەری تیژی سەوز .
• دوو
کوپ گۆشتی ووردکراو لەگەڵ پیاز و سیر.
• یەک
کوپونیو گیراوەی مەعجونی ئاوە تەماتە .
• چوار ملاک مەعجونی ئاوە تەماتە .
• نیو
کوپ ئاو .
• بیبەر
و خوێ .
چۆنیەتی ئامادە کردنی :
• یەکەم جار کەرتە پەتاتە و باینجانەکان ئینجا بیبەرەکان،
ئینجا تەماتەکان و پیاز و بیەری تیژ ئینجا گۆشتەکە لەسەر مەقلیەکە دابنێ .
• مەعجونی
تەماتەکە لەگەڵ گیراوەی تەماتەکە تێکەڵ بکە ئینجا ئاوەکەی لەگەڵ تێکەڵ بکە، ئینجا
خوێ و بیبەرەکە بخە ناو مەقلیەکە .
• مەقلیەکە
بە کاغەزی ئەلەمنیۆم دابپۆشە و بیخە ناو فڕنێک بۆ ماوەی ٤٥ خولەک .
• کاتێک پێدەگات مەقلیەکە لەناو بھێنە دەرەوە و ئینجا لەگەڵ برنج پێشکەشی
بکە .