ئەو بورجانەی پارەی زۆر بەدەستدەهێنن و دەوڵەمەند دەبن

PM:11:33:27/04/2023

61912 جار خوێندراوەتەوە

هەموو کەسێک هەوڵ و ماندووبوونی زۆر دەدات بۆ ئەوەی بگاتە ئامانج و خواست و ویستەکانی، زۆر کەس شکست دەهێنن بەڵام کەسانێکیش هەن هەوڵەکانیان سەرکەوتوو دەبێت و داهات و سامانێکی زۆر بەدەستدەهێنن.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بە سێ بورج کردووە کە دەوڵەمەند دەبن و زیاتر توانای بەدەستهێنانی سامانیان دەبێت و پارەیەکی زۆر کۆدەکەنەوە، ئەوانیش:

دووانە

جگە لەوەی کەسانێکی کۆمەڵایەتین و بەخێرایی دەتوانن پەیوەندیی لەگەڵ کەسانی تردا دروست بکەن، لەهەمان کاتدا دەتوانن ئامانجەکانیان بەدی بهێنن و دەوڵەمەند بن، بە بەراورد بە بورجەکانی تر بە خێرایی داهاتێکی زۆر بەدەستدەهێنن، بەهۆی ئەو پەیوەندیانەی لە ژیانیاندا دروستی دەکەن یارمەتیدەرێکی باشیان دەبێت بۆ باشکردن و کامڵکردنی خۆیان و کۆکردنەوەی پارەی زۆر.

گیسک

لەدایکبووانی ئەم بورجە بە وردی و ماندوبوونێکی زۆرەوە کاردەکەن، کارکردن تەنیا شتی ژیانیانە و زیاتر لە هەرشتێکی تر گرنگی پێدەدەن، هەر ئەمەش وادەکات لە ڕووی کارەوە سەرکەوتووبن و داهاتێکی دارایی زۆر کۆبکەنەوە و ژیانێکی دەوڵەمەندانە بژین.

شێر

کەسایەتییەکی بەهێز و متمانە بەخۆبوون و لە کار و هەنگاوە قورسەکاندا خۆیان بەدەستەوە نادەن و بەرپرسیارێتی قبوڵ دەکەن و بە باشی ئەرکەکانیان ڕادەپەڕێنن، بە دڵنیایشەوە دەبنە کەسانێکی دەوڵەمەند و لە ڕووی داهات و کارەوە سەرکەوتوو دەبن.

ئ.ل