جوانترین ڕەنگ بەلاتەوە چی لەسەر کەسایەتیت دەڵێت؟

PM:11:50:10/09/2021

10676 جار خوێندراوەتەوە

بەشێوەیەکەی گشتی هەر یەک لە مرۆڤەکان چەند ڕەنگێک هەیە کە بەلایانەوە زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشە و لەناویشیاندا یەک ڕەنگ بەشێوەیەکەی دیاریکراو وەک جوانترین ڕەنگ دیاری دەکەن، ئەوەش دەتوانێت چەندین شت بڵێت لەسەر کەسایەتیت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی louisem دا هاتووە کە ئەو ڕەنگەی بەلاتەوە جوانە دەتوانێت چەندین شت لەسەر کەسایەتیت بڵێت بەم جۆرە:

ڕەنگی سور: ڕەنگی سوور لەگەڵ پیشاندانی قورسای و دەسەڵاتدا یەکدەگرێتەوە و ویستییان هەیە بۆ ئەنجامدانی ریسک و سەرکێشی جۆراوجۆر و کەسانێکن کرداریان زۆرترە لە قسەکانیان.

ڕەنگی مۆر: مۆر داهێنان دەبزوێنێت و لەهەمانکاتدا ئاشتی دەهێنێت، لەلایەکی دیکەوە دەوترێت کەسێک حەزی بە رەنگی مۆر بێت کەسێکی هەستیار و بەسۆزە.

ڕەنگی پرتەقاڵی: ئەو کەسانەی رەنگی دڵخوازیان پرتەقاڵیە، کەسانی پڕ وزە و چالاکن و چێژ لەوەدەبینن کۆمەڵایەتی بن و هاوڕێیەتی خەڵکی بکەن.

ڕەنگی سپی: ئەو کەسەی حەزی بە رەنگی سپی بێت، کەسێکی رێکخراوە و دەیانەوێت هەمیشە دوای کارەکانیان هەست بە ئاسوودەیی بکەن، لۆجیکی بیردەکنەوە و وردن و لە کار و پرۆژەکانیاندا.

ڕەنگی ڕەش: رەنگی سنور دانان و پیشاندانی دەسەڵاتە، کەسانی رەش پۆش بەهێز دەردەکەون و زۆر گرنگی بە هەست و سۆز نادەن، بەهۆی ئەمەوەیە زۆربەی شوێنی کارەکان رەنگی ڕەش لە جلوبەرگی کارمەندەکانیاندا بەکاردەهێنن.

ڕەنگی شین: ئەو کەسانەی حەز بە رەنگی شین دەکەن، هەمیشە حەز دەکەن هەموو شتەکانی ژیانیان ئایدیاڵ و بێ خەوش و تەواو بێت، لەلایەن کەسانی ترەوە زوو متمانەیان پێدەکرێت، ئاگایان لەوانی تر هەیە و لە کارکردندا داهێنەرن.

ڕەنگی سەوز: کەسانێکی بەوەفان و زۆر ڕاسگۆن لەگەڵ هەستەکانیان بەرامبەر بە کەسانی دیکە و بوونی خۆیان بە گرنگ دەزانن.

ڕەنگی زەرد: کەسانێکن چێژ لە فێربوون دەبینن و دەیانەوێت هەمیشە زانیارییەکانیان لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەشی پێ بکەن و دەیانەوێت بیرو ڕای تایبەتی خۆیان دەرببڕن.

ڕەنگی قاوەیی: هاوڕێی باش و دڵسۆزن و نرخی تەواو بە شتەکان دەدەن و ژیان بە سادە و سانایی وەردەگرن و هەستەکانیان پێگرنگترە وەک لە شتە مادییەکان.