بۆ گه‌شه‌ی باڵا و ماسولکه و ته‌ندروستیه‌کی
باش مناڵ پێویستی به خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند به پێکهاتووه گرنگه‌کان هه‌یه له پێناو
ته‌ندروستیه‌کی باش و گه‌شه‌ی هه‌موو خانه‌کانی له‌شی.
نیسک یه‌کێکه له‌و خۆراکه باشانه که بەهۆی
هه‌رزانی نرخه‌که‌یه‌وه جێگره‌وه‌یه‌کی گونجاوه له‌بری گۆشت و مریشک و ماسی.
د.کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئاماژەی بە گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی نیسک بۆ مناڵ کردووە:
۱ . گه‌شه و به‌هێزکردنی ماسولکه‌کان :
چونکه سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕۆتینه و هه‌موو ترشه ئه‌مینیه‌کانی تێدایه
که جه‌سته پێویستیه‌تی.
۲ . باشکردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و که‌م
کردنه‌وه و ڕێگری کردن له قه‌بزی : چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌کان.
۳ . پاراستنی مناڵ له که‌مخوێنی و چاره‌سه‌رکردنی
: بڕێکی زۆر له مادده‌ی ئاسنی تێدایه له‌گه‌ڵ فۆلیدک ئه‌سید و مس.
٤. ده‌وڵه‌مه‌نده
به کۆمه‌ڵێک له فینۆڵه‌کان که مادده‌ی دژه ئۆکسانه.
٥. بۆ
گه‌شه‌ی باڵای مناڵ به‌سووده : چونکه زۆربه‌ی پێکهاتووه گرنگه‌کانی ئێسکی تێدایه
بێجگه له کالسێوم و ڤیتامین دی ؛ وه‌ک فوسفۆڕ و مه‌نگه‌نیز و پڕۆتین.
٦ . بۆ
خۆپاراستن له کێشی زۆر و قه‌ڵه‌وی له کاتی مناڵی و دواتر : به‌ڵام له هه‌مان
کات دا به‌که‌ڵکه بۆ ئه‌و مناڵانه ئیشتهایان که‌مه.
۷ . بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له‌و
مناڵانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه به سووده له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له تووشبوون
به نه‌خۆشی شه‌کره جۆری دووه‌م.
۸ . پاراستنی ته‌ندروستی دڵ.
۹ . که‌م کردنه‌وه‌یی دڵه‌ڕاوکێ و دڵته‌نگی
و تووڕه‌یی و باش کردنی میزاج.
۱۰ . خۆپاراستن له هه‌ندێ جۆری شێرپه‌نجه.