نازدار جزیری گۆرانییە سۆرانییەکەی بڵاوکردەوە

PM:03:36:22/04/2023

8140 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ نازدار جزیری بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

"نابێ ئازیزم نابێ" نوێترین کاری هونەریی نازدار جزیرییە و بە زاراوەی سۆرانی وتوویەتی، ئاواز و هۆنراوەی فۆلکلۆرە و سیامەک فەقێ زادە کاری موزیکی بۆ کردووە، دەرهێنانی رەیان شیلازییە.

نازدار رایگەیاندووە، ئەم بەرهەمەی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بڵاوکردووەتەوە و وەک دیاری ئەم جەژنە پێشکەشی هەوادارەکانی کردووە.

نازدار له‌ ساڵ ١٩٨٧ له‌ جزیره‌ی بۆتان له‌ باکوری کوردستان له‌ دایکبووە، لە‌ تەمەنی شه‌ش ساڵی لەگەڵ خێزانەکەی کوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێبوون، چەندین بەرهەم و کلیپی تایبەت بەخۆیەتی، لە زانکۆی ئەلمانیا بەشی دەروونناسی تەواو کردووە، لە ساڵی ٢٠١٣ ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی کچێکە بە ناوی کانی.

ئ.ل