ئامادەکردنی مریشك بە کاری

PM:03:39:14/04/2023

3184 جار خوێندراوەتەوە

چۆنیەتی ئامادەکردنی مریشك بە کاری کە یەکێکە لە خواردنە بەتام و چێژەکان و زیاتر لە چێشتخانە و فاستفوودەکاندا هەیە و کەمتر لەماڵەوە ئامادە دەکرێت.

لاپەڕەی خواردن دروستکردن لە فەیسبووك بەم شێوەیە ئاماژەی بە دروستکردنەکەی کردوە:

پێداویستیەکان:

چوار پارچە سنگی مریشک

دوو پیاز

سێ دەنک سیری هاڕڕاو

دوو کەوچکی گەورە کەرە

دوو بیبەر

نیو کەوچکی بچوک زەنجەبیلی بۆدرە

کەوچکێکی گەورە کاری

نیو کەوچکی بچوک سیری وشک

نیو کەوچکی بچوک کەرەوزی وشک.

نیو کەوچکی بچوک کەمون

تەماتە بەپێی پێویست قاش قاش بکە

نیو کەوچکی بچوک زەردەچەوە

خوێ

ئاڵەتی رەش

چۆنێتی ئامادەکردنی:

سنگی مریشکەکە خاوێن بکەرەوە بیخەرە دەفرێکەوە، دواتر زەردەچەوە و کەمون و سیر و زەنجەبیل و کەرەوز و خوێ و کارییەکەی پێوە بکە.

تاوەیەک بخەرە سەر ئاگر، کەرەکە بتوێنەرەوە، پاشان پیازەکە سوربکەرەوە، ئینجا ئاڵەت و خوێ و بیبەرەکەی تێبکە، لەسەر ئاگرەکە دایبگرە و مریشکەکەی تێکەڵ بکە.

پاشان بیخەرە سەر سینی فڕن و بیخەرە ناو فڕنەوە، دواتر لەگەڵ زەڵاتە پێشکەشی بکە.