ڤیدیۆ.. بۆ یەکەمین جار کەناڵێکی عەرەبی بێژەرێکی زیرەکی دەستکرد دەستبەکاردەکات

PM:07:48:11/04/2023

10396 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵێکی کوەیتی بەشێوەیەکی تاقیکاریی بۆ خوێندنەوەی هەواڵەکان بێژەرێکی زیرەکی دەستکرد دەستبەکاردەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز عەرەبی، بێژەرەکە ناوی"فیزە"یە و کەناڵی کوەیتی"کوەیت نیوز" لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتەڤیدیۆیی ئەو بێژەرەی بڵاوکردووەتەوە کە بە زیرەکی دەستکرد کار دەکات.

لە گرتەڤیدیۆکەدا، بێژەرەکە کراسێکی سپی و چاکەتێکی ڕەشی لەبەردایە دەڵێت،" من فیزەم یەکەم بێژەرم لە کویەت کە بە زیرەکی دەستکرد کاربکەم لە دامەزراوەی کوەیت نیوزی ریکلامی، حەزتان بە چ جۆرە هەواڵێکە پێشکەشتان بکرێت لەڕێگەی هاوپیشە نوێیەکەمان"فیزە"؟

هاوکات، بەهۆی بەڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیەوە بووە جێی سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاردانەوەی زۆربەی میدیا عەرەبییەکانی لێکەوتەوە.

ر.ئ