ئامادەکردنی مەندی بە گۆشت

PM:02:34:05/04/2023

2876 جار خوێندراوەتەوە

مەندی یەکێکە لە باوترین خۆراکە عەرەبییەکان و شێوازی ئامادەکردنی جیاوازی هەیە بە گۆشتی مریشک یان سور ئامادە دەکرێت، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنەکەی دەکەین بە گۆشتی سور:

کەرەستەکانی:

کیلۆیەک نەرمەی گۆشت

کیلۆیەک برنجی دەنک درێژ

دوو کەوچکی بچوک خوێ

نیو کەوچکی بچوک بیبەر

حەوت کوپ ئاوی گۆشت

یەک کەوچکی گەورەی ماجی

دوو کەوچکی بچوک ھێل و دارچین

١٠ دەنک مێخەک

١٠ دەنک ھێل

چوار کەوچکی گەورە زەیت

ئامادەکردنەکەی:

کیلۆ گۆشتەکە لەناو سینیەک دادەنرێت و هەموو بەھاراتەکانی وەک خوێ و بیبەری رەش و ھێل و ماجی و ھەندێک دارچین و مێخەک بە گۆشتەکەدا دەکرێت و بە پارچەیەک کاغەزی قەسدیر دادەپۆشرێت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەناو فڕنەکەدا دەبێت.

کاتێک گۆشتەکە کوڵا لە ناو فڕنەکە دەردەهێنرێت، ئەو چەورییەی کە لە سینی فڕنەکەدا ماوەتەوە لەگەڵ ئاوی گۆشتەکە بۆ ئامادەکردنی برنجەکە تێکەڵ دەکرێت.

برنجەکە بە ئاوی گۆشت ئامادە دەکرێت تاکو ئاوەکەی هەڵدەچنێت، دواتر لەسەر ئاگر دادەگیرێت.

پێش خستنە ناو فڕن کاری بە گۆشتەکەدا دەکرێت و برنجەکە لە ژێر گۆشتەکە دادەنرێت و بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەناو فڕندا دەبێت.

لە کۆتاییدا و دوای ئامادەبوونی لەسەر سینییەک ڕۆدەکرێت و لەگەڵ سەوزە و دۆ پێشکەش دەکرێت.

ئ.ل