دوای ئەوەی ئیلۆن مەسک تویتەری کڕیەوە،
چەندین گۆڕانکاری جیاجیا لە تۆڕەکەدا بینراوە، لە نوێترین گۆڕانکاریشدا، تویتەر
دوایی ماوەیەکی زۆر لۆگۆکەی بۆ سەگێکی زەرد گۆڕدرا، ئەو سەگەش هێمایی دراوێکی
ئەلکترۆنییە و ئیلۆن مەسک پشتگیری ئەو دراوە دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"Ndtv"، تویتەر
گۆڕانکارییەکی سەرنجڕاکێشی لە تۆڕەکەیدا ئەنجامدا، ئەویش گۆڕینی لۆگۆی باڵندە
شینەکەی بوو بە میمی دراوێکی ئەلکترۆنی بەناوی "دۆج" کە لەسەرەوەی شوێنی
لۆگۆکەی تویتەردا دەرکەوتووە، ئەم گۆڕانکارییەش تەنیا لەسەر کۆمپیتەر دەردەکەوێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئیلۆن مەسک یەکێکە لە
هاندەرانی Dogecoin، دراوێکی ئەلکترۆنییە کە ساڵی ٢٠١٣ وەک نوکتەیەک دروست بوو، ئیلۆن
مەسکیش ئاشکرایکردووە، کە کۆمپانیای تێسلا بۆ ئالوگۆڕە بازرگانییەکان، لەڕێگەی "Dogecoin وە مامەڵەی
پارەکان بکات و بەم نزیکانەش SpaceXیش هەمان شت دەکات.
بەپێی ماڵپەڕی"Bloomberg"
لەدوای دەرکەوتنی ئەو وێنەی دراوە ئەلکترۆنییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەهای Dogecoin بە رێژەی ٪٣٠ بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بەهۆی گۆڕینی لۆگۆیەکەوە بەکارهێنەران
پرساری زۆر دەکەن لە هۆکاری ئەو گۆڕانکارییە، ئیلۆن مەسکیش دوو تویتی دوا بەدوای
ئەوەوە بڵاوکردەوە.
لە یەکەم تویتدا، ئیلۆن مەسک وێنەی میمێکی
داناوە کە تیایدا سەگی "دۆج" لەناو ئۆتۆمبێلێکدایەو دەڵێت "ئەوە
وێنەیەکی کۆنە" و کارمەندێکی هاتوچۆ تەماشای وێنەی لۆگۆ کۆنەکەی تویتەر دەکات
کە باڵندەیەکی شینە.
لە تویتی دووەمدا، ئیلۆن مەسک وێنەی سکرین
شۆتێکی کۆنی هێناوەتەوە کە بەکاهێنەرێکی تۆڕەکە لە رابردوودا داوای لێ کردووە ئەگەر
تویتەرت کڕیەوە لۆگۆکەی بگۆڕە بە وێنەی" دۆج"، بۆیە لەسەر تویتەکە نویسیویەتی"وەک
بەڵێنمدا".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم گۆڕانکارییە کاتی دەبێت
و تەنیا هەوڵێکە کە ئیلۆن مەسک دەیەوێت بیسەلمێنێت دۆج کۆنین باوەڕپێکراوە.
ر.ئ