مریشک یەکێکە لە شێوازەکانی
ئامادەکردنی گۆشتی مریشک و تام و چێژێکی خۆشی هەیە و بەشێوەیەکی ئاسان ئامادە دەکرێت.
پێوانەکان"
- دوو سینگی
مریشک.
- سێ دانە
سپێنەی ھێلکە
- یەک کەوچک
ئارد.
پێوانەی ساسەکان.
- گیراوەی
لیمۆ، یەک چارەگ کوپ.
- یەک کوپ
ئاو.
- یەک کەوچکی
بچووک زەنجەفیل.
- کەوچکێک
دەرە (شەندەری ).
- یەک کەوچک
ھەنگوین.
- دوو کەوچک
شەکر.
چۆنیەتی ئامادەکردنی.
• سینگەکە
بەشێوەی کەرتی درێژ دەبڕدرێت و پێستەکەی لێ دەکردیتەوە.
• سپێنەی ھێلکەکە
لە گەڵ ئاردەکە تێکەڵ دەکرێت و سینگە مریشکەکەی دەخەیە ناوی و بۆماوەی نیو کاتژمێر
لێیدەگەڕێی، دواتر لە ناو زەیت سوور دەکرێتەوە تا رەنگی زەرد دەبێت.
• پارچە سینگەکان
لەسەر سینیەک دادەندرێت تا چەوری نەمینێت.
• پێوانەکانی
ساسەکە تێکەڵی یەکتری دەکرێت و لەناو مەنجەڵێکی بچووک دەکرێت بۆ ماوەی سێ خولەک و دواتر ھەڵدەگیرێت.
• ساسە گەرمەکە
لەناو قاپ دەکرێت، دواتر سینگە مریشکەکەی
لەناو دەکەیت و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لێیدەگەڕێی، دواتر لەسەر خوان پێشکەشی دەکەی،
نووشی گیانتان بێت.
ر.ئ