رۆژووەوانان هەمیشە لە
کاتی بەربانگ کردنەوەدا و لە دوای نان خواردن هەست بە ئازاری گەدە و گرژبوونی
ریخۆڵە و تەمبەڵی دەکەن، ئارەزوو دەکەن دوای نانخواردن پاڵبکەون و بخەون، کە
دەکرێت بە کۆمەڵێک رێگەی دروست خۆیان لەو گرفتانە رزگار بکەن.
ماڵپەڕی لەیالینای
لوبنانی لە بابەتێکی تەندروستیدا کۆمەڵێک رێگەی خستووەتە ڕوو بۆ ئەوەی رۆژووەوانان
لەکاتی بەربانگدا هەست بە تەمبەڵی و ئازاری گەدە و ریخۆڵە نەکەن، ئەوانیش:
یەکەم: سەرەتا بە
خواردنی دەنکێک خورما و خواردنەوەی ئاو یان دۆ یان ماستاو دەستپێبکە.
دووەم: دەست بکە بە
نوێژی ئێوارە، یان ماوەیەکی کەم حەوانەوە بە گەدەت بدە.
سێیەم: دوای دەستبکە بە
خواردنی نانی ئێوارە ئەویش، سەرەتا شۆربا بخۆ دوای چارەکێک خواردنەکانی تر بخۆ.
چوارەم: بڕی خواردنی
چەور و سورەکراو کەمبکەرەوە.
پێنجەم: بڕی خواردنی
سوێر و شیرین کەمبکەرەوە.
شەشەم: گۆشتی کەم چەوری
یان ماسی و برنجی بۆر بخۆ.
حەوتەم: بە بڕی یەکسان
سەوزە بخۆ.
هەشتەم: بەهێواشی
نانەکەت بخۆ و پەلە پەل مەکە بۆ ئەوەی زیان بە کرداری هەرست نەگەیەنیت و کێش زیاد
نەکات.
ئ.ل