مەقلوبە یەکێکە لە
خواردنە بەتام و چێژەکان کە بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت و دەتوانرێت کەرەستەی
جیاوازی بۆ بەکاربهێنرێت.
لاپەڕەی " خواردن
دروستکردن" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژەی بە شێوازی ئامادەکردنی مەقلوبە
بە گۆشت و گێزەر کردووە بەم جۆرە:
پێداویستیەکان:
یەک کیلۆ گۆشتی سور
کەوچکێکی گەورە خوێ
کەوچکێکی بچوک دارچینی
کەوچکێکی بچوک بەهارات
دوو کەوچکی گەورە زەیتی
رووەکی
سێ پیازی وردکراو
چوار تەماتە
دوو کوپ گێزەری
وردکراو
سێ کوپ برنج
کوپ و نیوێک بادام و
گوێز
ئاو بەپێی پێویست
چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە مەنجەڵێکدا زەیتەکە
گەرم بکە، پاشان گۆشتەکەی تێبکە، دواتر خوێ و دارچینی و بەهارات.
دوای ئەوەی گۆشتەکە ئاڵبوو،
پیازەکەی تێبکە ئینجا گێزەرەکە، دوایش تەماتەکە لە کۆتاییدا بادام و گوێزەکە.
دواتر برنجەکە ئامادەبکە
لە مەنجەڵێکدا و بەپێی پێویست ئاوی تێبکە، پاش هەڵمژینی ئاوەکە، بیخەرە سەر پێکهاتەکانی
دیکە و سەری بنێرەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک و پێشکەشی بکە.