لوقمی سوور شیرینییەکی بەتامە کە زۆر کەس لە مانگی رەمەزاندا حەز بە
خواردنی دەکات و ئاسان دروست دەکرێت.
:پێداویستییەکان
* سێ
کوپ شەکر.
* یەک
کوپ ئاو.
* پێنج
کەوچکی گەورە جەلاتین.
* سێ
چارەک کوپ ئاوی گەرم.
* پێنج
کەوچکی گەورە نیشاستە کە لەناو یەک کوپ ئاوی سارد توابێتەوە.
* دوو
کەوچکی گەورە ئاوی گوڵ.
* ھاڕاوەی
ڕەنگ سور.
* ڤانێلا.
* کەمێک
نیشاستە بۆ ئەوەی لوقمەکانی تێھەڵبکێشین.
:چۆنیەتی ئامادەکردنی
* سێ
کوپ شەکرەکە لەگەڵ یەک کوپ ئاوەکە تێکەڵ بکە، دەیخەینە سەر ئاگر تا دەکوڵێت، پاشان
لەسەر ئاگر دایگرە و جەلاتین و سێجارەک ئاوەکەی تێبکە و بەباشی تێکەڵیان بکە و لەسەر
ئاگر دایبنێ.
* بەردەوام
بە لە تێکدانی و دواتر نیشاستە و ڤانێلا و گوڵاو ڕەنگەکەی بۆ زیاد بکە.
* بیخەرە
ناو دەفرێک کە بەرگەی پلەی گەرمی بگرێت، پاشان لەناو ساردکەرەوە دایبنێ بۆ ماوەی پێنج
کاتژمێر.
* بە شێوەی چوارگۆشە بیبڕە و پاشان نیشاستەی تێبکە.
ر.ئ