دەستەی خواردن و دەرمانی سعودی ئاماژەی بەوەکردووە، لەکاتی خواردنی
حەبدا نابێت بەبێ ئاگاداری پزیشك یان دەرمانساز حەبێك لەت بکرێت ئینجا بخورێت.
پێش ئەوەی حەبێك لەت بکەیت دەبێت لە
سەرەتادا دڵنیابیتەوە لە بوونی هێڵێك لە ناوەڕاستی حەبەکەدا، کە ئەمە دەریدەخات
دەتوانیت ئەو حەبە لەت بکەیت، بەجۆرێك ئەو ماددەیەی تێدایە بە یەکسانی دابەش
دەبێت.
ئەگەر پزیشکەکەشت داوای لێکردیت حەبەکەت
بکەیت بە دوو کەرتەوە ئەوا دڵنیابەرەوە لەوەی بیشکێنیت بەر لە بەکارهێنان.
هەروەها هۆشداری داوە لەبارەی ئەوەی شکاندنی
هەموو حەبەکان بەیەکجار و هەڵگرتنیان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکەیان.
لەحاڵەتێکیشدا کە نەتتوانی قسە لەگەڵ
پزیشکەکەت بکەیت ئەوا رەچەتەکەی بخوێنەرەوە بەر لەوەی لەتی بکەیت.