ئەکتەری سەرەکی فیلمی "مێسیی بەغداد" چاوی بە مێسی و مباپێ دەکەوێت

PM:09:11:26/03/2023

956 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد محەممەد، ئەکتەری سەرەکی فیلمی بڵندی سینەمایی "مێسی بەغداد" لە دەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفە، دەرهێنەری کورد، چاوی بە هەردو یاریزانی جیهانی لیۆنیێل مێسی و کیلیان مباپێ کەوت.

ئەو ئەکتەرە کە خاوەن پێداویستی تایبەتە و خەڵکی شاری روومادیی عێراقە، رۆژی یەکشەممە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٣ لە نێو یاریگا لە پاریسی فەرەنسا، چاوی بە هەردوو ئەستێرەی جیهان ی لیۆنیێل مێسی و کیلیان مباپێ کەوت کە ئێستا هەردووکیان لە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی یاریی دەکەن.

"مێسی بەغداد" پێشتر وەک کورتە فیلم لە ٢٠١٢ بەرهەمهاتووە و زیاتر لە ٦٠ خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی تایبەتی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین، ئەوکات ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە چاوی بە مێسی کەوتبوو.

یەکەم نمایشی فیلمی بڵندی "مێسیی بەغداد"، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی ١٥یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئۆستێندە لە بەلجیکا بوو کە چالاکییەکانی لە ٢٧ کانوونی دووەم تاوەکو ٤ی شوباتی ٢٠٢٣ لە شاری ئۆستێندەی کەنار دەریایی بەلجیکا بەڕێوەچوو.

هێندریک ڤێرتە لەرێگەی کۆمپانیای ئەی تیم پرۆدەکشن'A Team Productions' لە بەلجیکا، محەممەد ئەکتاش لەرێگەی کۆمپانیای میتۆس فیلم 'Mitos Film' لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و هەرێمی کوردستانیش لە بەرهەمهێنانیدا بەشدارن.

کۆمپانیای وایلد بۆنچ 'Wild Bunch' کە یەکێک لە بەهێزترین کۆمپانیاکانی بڵاوکردنەوەی فیلمە لە ئەوروپا، ئەرکی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەی لە ئەستۆگرتووە.
No description available.
No description available.

No description available.