کۆمەڵێک رێنمایی بۆ پاراستنی پێست لە مانگی رەمەزاندا

PM:08:03:26/03/2023

4812 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە رۆژووەوان لە مانگی رەمەزاندا دووچاری وشکبوونەوەی پێست و دروستبوونی زیپکەی روخسار دەبنەوە، هۆکارەکەی بە هۆی خراپی و تێکچوونی سیستمی خۆراکی بێت یان کەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا، هەر بۆیە پێویستە لەم مانگەدا گرنگی بە پێست بدرێت.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لە بابەتێکی تایبەت بە پێستدا کۆمەڵێک رێنمایی خستووەتە ڕوو بۆ پاراستنی پێست لە مانگی رەمەزاندا، ئەوانیش:

یەکەم: پاش چەند کاتژمێرێک دوای نانی ئێوارە، هەوڵبدە ئاوێکی زۆر بخۆیتەوە.

دووەم: ئەو میوانە بخۆ کە رێژی ئاویان بەرزە وەک شوتی و پرتەقاڵ.

سێیەم: زۆر خواردنی پەنیر و پێکهاتەکانی، دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە لەسەر پێست.

چوارەم: خواردنەوەی گازی و کافاینەکان کەم بکەرەوە.

پێنجەم: بڕێکی کەم لە شیرینییەکان بخۆ وەک بامییە و زلوبیا و پاقلاوە و برمە و جۆرەکانی تری شیرینی.

شەشەم: لە کاتی چوونە دەرەوەدا کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنە.

حەوتەم: گرنگی بە خواردنی چەرەسات بدە بەتایبەت بادەم و گازۆ و گوێز.

هەشتەم: پێویستە دوای شتنی ڕوخسارت، زەیتێکی گونجاو بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی زەیتی سروشتی پێستەکەت لەدەست نەدەیت، بەتایبەتی پێست وشکەکان.

ئ.ل