پسۆڕێکی خۆراک ئاشکرایدەکات، قه‌بزی نه‌خۆشی نییه به‌ڵکو
بریتییه له حاڵه‌تێکی کاتی یان هه‌میشه‌یی
و و هۆکاری زۆرە و پێویستە نیشانەکانی دیاریی بکرێت و چارەسەر بکرێت، کە بەشێک لە
رۆژووەوان لەم مانگەدا دووچاری دەبنەوە.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەڕەی
فەرمی خۆی لە فەیسبووک کۆمەڵێک رێنمایی خستووەتە ڕوو بۆ بەدوربوون لە قەبزی لە
مانگی رەمەزاندا:
یەکەم: خواردنی ژه‌می
به‌ربانگ به هێواشی و جوینی به باشی و دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنی بڕێکی زۆر له خۆراک به په‌له و به‌سه‌ر
یه‌که‌وه.
دووەم: خواردنه‌وه‌ی
هه‌شت په‌رداخ یان زیاتر له ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێودا، هه‌موو نیو کاتژمێرێک
جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه، ئاوەکە فێنک بێت واتە زۆر سارد نەبێت ئاساییە.
سێیەم: خواردنی بڕێکی
زۆر له‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵه‌کان وه‌ک سه‌وزه و میوه و دانه‌وێڵه
ته‌واوه‌کان وه‌ک ئاردی بۆر، برنجی بۆر یان قاوه‌یی.
چوارەم: ڤیتامین (B ) خواردنی بڕێکی زۆر له‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن
به ڤیتامین ( B ) وه‌ک سپێناخ،
که‌له‌رم، ماست، چواله‌ی سه‌وز، ڕێواس، مزره سێ‌و، ترێ، هه‌نجیر، بادام، فستق، دانه‌وێڵه
ته‌واوه‌کان، نۆک، ماسی، مریشک.
پێنجەم: دووربکه‌ره‌وه له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له
دوو کوپ له چا و قاوه به تایبه‌ت کاتی پارشێو و نه‌خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی
مادده‌ی کافاینیان تێدایه وه‌ک خواردنه‌وه گازییه‌کان.
شەشەم: زیادکردنی جووڵه و وه‌رزشکردن و دوورکه‌وتنه‌وه
له دانیشتن و پاڵ که‌وتنی زر به دیار تیڤی و
موبایل و ئه‌نته‌رنێته‌وه، چوون و گه‌ڕانه‌وه به پێ بۆ مزگه‌وت و کردنی نوێژی
ته‌راویح سوودی زۆره.
حەوتەم: خواردنی سه‌وزه
و میوه به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ک ترۆزی، خه‌یار،
شووتی، قه‌یسی، هه‌وڵبده سێ بۆ چوار جار له نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیان خۆیت.
هەشتەم: رێکخستنی کاته‌کانی
نووستن، دووربکه‌وەره‌وه له شه‌ونخوونی به ڕۆژ مه‌خه‌وه و به شه‌و به‌خه‌به‌ر
بیت له به‌ربانگه‌وه تا پارشێو.
نۆیەم: پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت
دوا بخرێت، خواردنی زه‌ڵاته و میوە له کاتیپارشێودا زۆر به سووده.
ئ.ل