دەستەی تەندروستی ئیمارات هۆشداریی بە ڕۆژووەوان دەدەن،
ئاگاداریی خواردنی شیرینی بن لە مانگی رەمەزاندا، زۆر خواردنی مەترسیی تەندروستیی
لێدەکەوێتەوە.
ماڵپەڕی ئیماراتی ئەمڕۆ ئاماژەی بە بڵاوکراوەی دەستەی تەندروستیی
وڵاتەکە کردووە و تیایدا هاتووە، بڕی رێگەپێدراو لە خواردنی شیرینی بۆ کەسێکی ئاسایی
لە رۆژێکدا "٣٤گرامە"، ئەگەر لەو بڕە زیاتر بخورێت ئەوا ئەم نیشانانە لە
جەستەدا دەردەکەون:
یەکەم: هەستکردن بە خەواڵووی لە دوای نان خواردن.
دووەم: شەکەتی و ماندوێتی لە ماوەی بەربانگ کردنەوەدا.
سێیەم: هەستکردن بە تینوێتی.
چوارەم: کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا.
پێنجەم: بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.
دەستەی تەندروستی ئیمارات ئامۆژگاریی رۆژووەوان دەکەن، پەیرەوی
سیستمی خۆراکی هاوسەنگ بکەن لە کاتی بەربانگەوە بۆ پارشێو، زۆرخۆری لە خواردنی شیرینی
و خواردندا نەکەن، بەتایبەت راستەوخۆ لە کاتی بەربانگ یان دوای خواردنی بەربانگ شیرینی
نەخۆن.
ئ.ل