هەشت سوودی خواردنی گوێز لە رەمەزاندا

PM:03:24:26/03/2023

17832 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی گوێز سوودی بۆ تەندروستی جەستە هەیە بە تایبەت لە مانگی رەمەزاندا، بەو پێیەی دەتوانێت نەخۆشی شەکرە هاوسەنگ بکات و ئێسک پتەو بکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕ "Thehealthsite"، خواردنی گوێز لە رەمەزاندا تەندروستیت دەپارێزێت جگە لە چەندین سوودی دیکە بۆ جەستە، کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

١. ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە:

گوێز پۆلیفینۆلی ئیلاجیتانینی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستن لە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە، جگە لەوەش ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی لە گوێزدا هەن رێگری دەکەن لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان لە جەستەدا.

٢. دڵێکی تەندروست:

گوێز یارمەتی تەندروستی دڵت دەدات. ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ یارمەتی دروستبوونی کۆلیسترۆڵی باش دەدات لەڕێگەی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خراپەوە کە سوودی بۆ دڵ هەیە.

٣. لە کاتی دووگیانیدا بەسوودە:

خواردنی گوێز لە کاتی دووگیانیدا سوودی هەیە چونکە ئەو ترشە چەورییە ئۆمیگا ٣یانەی لە گوێزدا هەن یارمەتی گەشەکردنی مێشکی کۆرپەکە دەدەبن.

٤. یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات:

گوێز بڕێکی زۆر پرۆتین و کالۆری تێدایە کە میتابۆلیزمی جەستە زیاد دەکات، یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری زیادەی جەستە دەدات، هەروەها کۆنتڕۆڵی کێشی جەستە دەکات.

٥. ئێسکی بەهێزتر:

لە گوێزدا چەندین پێکهاتە و تایبەتمەندی هەیە کە ئێسک و ددانەکانت بەهێز دەکات و هەروەها هەوکردن کەمدەکاتەوە.

٦. گوێز بەرگری جەستە زیاد دەکاتڵ:

گوێز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، کە یارمەتیدەرە لە بەرزکردنەوەی بەرگری جەستە و دەتپارێزێت دەدات لە چەندین نەخۆشی.

٧. لە نەخۆشی شەکرەدا بەسوودە:

خواردنی گوێز سوودت پێدەگەیەنێت لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.

٨. قەبزی ناهێڵێت:

گوێز دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ئەمەش کۆئەندامی هەرس بە تەندروستی دەهێڵێتەوە. هەروەها گوێز ئاسانترە بۆ هەرسکردن.

ر.ئ