خاوەنی ئەم بورجانە لە رەمەزاندا توانایی بەرگەگرتنیان زیاترە بۆ تینوویەتی و برسیەتی

PM:01:18:26/03/2023

21424 جار خوێندراوەتەوە

قورسترین شت لە رۆژووگرتن لە مانگی رەمەزان رووبەڕووی ببیتەوە ئەو برسێتی و تینویەتەیە کە هەندێک جار لەکاتی چاوەڕوانی ڕۆژوو شکاندن هەستی پێدەکەین، هەندێک لە خاوەنی بورجەکان لە هەندێکی تر توانای بەرگەگرتنیان زیاترە، ئەم کەسانە لە بەرامبەر گۆڕانکاریەکاندا نەرم و نیان ئیرادەیەکی بەهێزیان هەیە.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی"لوبنان ٢٤"، خاوەنی کۆمەڵێک بورج توانایی بەرگەگرتنیان لە کەسانی تر زیاترە بۆ رۆژووگرتن، کە ئەمانەن:

بورجی گا:

بورج دەتوانێت خۆی لەگەڵ هەر شتێکی نوێدا بگونجێنێت، لە مانگی رەمەزاندا خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییە جۆراوجۆرەکاندا دەگونجێنێت، جا چ لە کاتی دەوامدا بێت یان لە ژیانی تایبەتی خۆیدا، لە مانگی ڕەمەزاندا بە هەموو شایستەیی و ئیرادەیەکەوە بەڕۆژوو دەبێت، هەرچەندە یەکێکە لە بورجەکان کە خواردنیان خۆشدەوێت، بەدرێژایی ڕۆژ لە ڕەمەزاندا لە هەستکردن بە برسێتی و ماندوێتی ناترسێت و کاتەکانی بۆ جێبەجێکردنی زۆرێک لە پلانە دواخراوەکانی بەکاردەهێنێت.

بورجی شێر:

خاوەنی ئەم بورجە بۆ هەر شوێنێک بچێت گەشبینی دەهێنێت. ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە کاتێک باس لە ڕۆژوو دەکرێت، کۆنترۆڵی باشی بەسەر برسێتی و تینویەتی خۆیدا هەیە، زۆر بەباشی دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ هەموو شتێکدا بکات و خۆڕاگری و بەرگەگرتنی باوەڕپێنەکراوی هەیە.

بورجی دووپشک:

بورجی دووپشک بە دەگمەن هەستی لاوازی نیشان دەدات، بۆیە توانای بەڕۆژووبوونی یەکێکە لە هێزەکانی کە هەوڵ دەدات لەبەردەم هەموواندا نیشانی بدات، بەو پێیەی رۆژووەکەی مانای هێزی خۆیەتی نەک لاوازی. هەندێک جار سارد دەردەکەوێت، بەڵام مەبەست تەنها کوژاندنەوەی برسێتی و تینویەتییەتی.
ر.ئ