شیرینی زنود ست
ئاسان دروست دەکرێت و زۆر کەس حەز خواردنی دەکات بەتایبەت لە رەمەزاندا.
پێداویستییەکان:
* ھەویری
ئامادەکراوی پاقلاوە.
* نیو کوپ قشتە.
* ڕۆن بۆ
سوورکردنەوە.
* فستقی وردکراو
بۆ ڕازاندنەوە.
* شیلە "بۆ
ئامادەکردنی شیلەکە دوو کوپ شەکر لەگەڵ یەک کوپ ئاو و دوو دڵۆپ گیراوەی لیمۆ تێکەڵ
بکە، دواتر لەسەر ئاگر دایبنێ تاکو دەکوڵێت".
چۆنیەتی
ئامادەکردنی:
* ھەویرەکان بە
شێوەی چوارگۆشە ببڕە، پاشان یەک کەوچکی بچووک لە قشتەکە بخەرە ناو ھەویرەکە و لولی
بدە، ئنجا دانە دانە لە ناو ڕۆنی گەرم کراو سوریان بکەوە و لەشیلە ھەڵیان بکێشە و فستقەکە
وردکراوەکەی بەسەردا بکە.