ئەو دایکانەی کە شیردەدەن دەبێت لەمانگی رەمەزاندا
چەند رێنماییەکی گرنگ جێبەجێ بکەن بۆئەوەی تووشی لاوازیی و بێهێزی نەبن.
ماڵپەڕی "عاجل" لە بابەتێکدا ئاماژەی
بە چەند رێنماییەك کردووە بۆ ئەو دایکانەی کە شیردەدەن و بریتین لەمانە: بەپێی پێویست
بخەون، خواردنی هەمەڕەنگ بخۆن، دوای رۆژووشکاندن شلەمەنی زۆر بخۆنەوە لەگەڵ ئاودا.
هەروەها بەبێ پارشێو رۆژوو نەگرن چونکە وزەیان
پێدەبەخشێت، دووربکەونەوە لە خواردنە چەور و سوێر و تیژەکان بۆئەوەی تووشی تینوێتی
و وشکبوونەوە نەبن، جگە لەوەی دەبێت ڤیتامین و تەواوکەری خۆراکی بخۆنەوە.