بەهۆی
دەوڵەمەندی خورما بە ماددەی ریشاڵی و ڤیتامین بی شەش و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و دژە
ئۆکسان یارمەتیدەرێکی باشە بۆ جەستەی رۆژووەوان، وزە و هێزیان بۆ دەگەڕێنێتەوە و
ماسولکەیان پتەو دەکات.
لە بابەتێکی ماڵەڕی
برایتسایدی روسیدا هاتووە، ئەگەر بۆ هەفتەیەک هەموو ڕۆژێک خورما بخورێت ئەوا ئەم گۆڕانکارییانە
لە جەستەدا ڕوودەدەن:
یەکەم: ئێسک
بەپتەوی دەهێڵیتەوە.
دووەم: پەرە
بە کرداری هەرس دەدات.
سێیەم: دژی
دڵەڕاوکێ و خەمۆکییە.
چوارەم: وزە
بە جەستە دەبەخشێت.
پێنجەم: دڵ
لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.
شەشەم: مەترسییەکانی
شێرپەنجەی قۆلۆن کەم دەکاتەوە.
ئ.ل