پسپۆرێکی خۆراک
ئاشکرایکردووە، قه‌ڵه‌وی ورگ گه‌ورترین مه‌ترسیی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی
کەسەکە، دەتوانرێت لە مانگی رەمەزاندا کۆمەڵێک رێنمایی و سیستمی خۆراکی پەیرەو
بکرێت بۆ نەمانی چەوری ورگ.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەڕەی فەرمی خۆی لە
فەیسبووک کۆمەڵێک رێنمایی بۆ نەمانی چوری ورگ لە مانگی رەمەزاندا بەمجۆرە خستووەتە
ڕوو:
یەکەم: خواردنی ماستی بێ چه‌وری، خواردنی
ماستی بێ چه‌وری به به‌رده‌وامی، لانی که‌م هه‌فته‌ی سێ جار ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه
له که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی چه‌وری ورگ، کە یەکێکە له خۆراکه باشه‌کان له
پارشێودا بخورێت، ده‌توانرێت له به‌ربانگیشدا بخورێت.
دووەم: که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌بنه
هۆی ئاوسانی سک و زیادکردنی غازات وه‌ک پاقله‌مه‌نییه‌کان و شیر و ئیشی هه‌ویر به
تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌ی کۆنیشانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه.
سێیەم: زۆر خواردنی سه‌وزه و میوه به تایبه‌ت
میوه و سه‌وزه‌ی خۆماڵی وه‌ک مزره سێ‌و، هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز، ترۆزی، شووتی.
چوارەم: زۆر
خواردنی سێ‌و به‌بێ توێکڵ و مزره‌مه‌نییه‌کانی وه‌ک سیندی، لیمۆ، پر‌ته‌قاڵ، سه‌وزه
گه‌ڵاتۆخه‌کان.
پێنجەم: نه‌خواردنی
خواردنی شیرینی، سارده‌مه‌نی، فاست فوود، که‌باب، دوگ، سه‌روپێ.
شەشەم: وازهێنان
له خواردنه‌وه گازییه‌کان: وه‌ک بيبسى، كۆلا، فانتا، سێفن، سپڕایت، شه‌ربه‌تی گیراوه،
شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش.
حەوتەم: خواردنه‌ی دوانزه په‌رداخ ئاو یان زیاتر
له رۆژێکدا.
هەشتەم: وازهێنان له بنێشت جوین، چونکه ده‌بێته
هۆی ئاوسانی سک.
نۆیەم: وه‌رزشکردن ( وه‌رزشی ورگ ) ڕۆژانه بۆ
ماوه‌ی نیو کاتژمێر یان زیاتر.
دەیەم: خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز، خواردنه‌وه‌ی
چای گوڵه به‌یبوون یان ئاوی گه‌ڵای جاتره پێش نووستن.
ئ.ل