ڤیدیۆ.. کوڕێک لەسەر پشتی دایکی هەڵگرتووە بۆ ئەنجامدانی عەمرە

PM:02:50:25/03/2023

1068 جار خوێندراوەتەوە

گرتەڤیدیۆیەک تیایدا کوڕێک دایکی لەسەر پشتی هەڵگرتووە و یارمەتی دەدات بۆ ئەنجامدانی عەمرەی مانگی رمەزان و بووتە جێی سەرنجی تۆڕە کۆماڵەیەتییەکان.

بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی" lixuspresse" بڵاویکردوەتەوە، لە گرتەڤیدیۆکدا کوڕێک دایکی لەسەر پشتی هەڵگرتووە و دەیبات بۆ ناو حەرەمی مەککەوە و یارمەتی دایکی دەدات فەریزەی عەمرە جێبەجێ بکات لە مانگی رەمەزاندا.

زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان هەڵسوکەوتی ئەو کوڕە بەرز دەنرخێنن و نزا دەکەن خودا عەمرەکەی دایکی قبوڵ بکات.

ر.ئ