کەشناسی: بارانی بەلێزمە دەستپێدەکاتەوە

PM:01:55:25/03/2023

12632 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکردووە و دەڵێت، لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو.

لەبارەی کەشی سبەینێوە ئاشکرایکردووە، سبەینێ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، هەندێکجار بارانبارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 20

سلێمانی: 18

دهۆک: 19

کەرکوک: 23

هەڵەبجە: 20

زاخۆ: 19

سۆران: 18

گەرمیان: 24