شینی بامیە ئاسان
دروست دەکرێت و زۆر کەس حەز بە خواردنی دەکات بەتایبەت لە مانگی رەمەزاندا
پێداویستییەکان:
2 کوپ ئارد
4\3 کوپێک زەیت
کەمێک خوێ
2 کوپ ئاو
زەیت بۆ سورکردنەوە
پێداویستییەکان بۆ
شیلەکەی:
2 پەرداخ شەکر
1 پەرداخ ئاو
1 کەوچکی چا لیمەندۆزی
شێوازی ئامادەکردنی:
-ئاوەکە بخەرە سەر
ئاگر تا دەکوڵێت، پاشان زەیت و خوێیەکەی تێبکە و تێکی بدە، تایەک دەگرێت.
-ئاردەکەی بکە و بە
خێرای تێکی بدە، تا هەویرەکە بەباشی یەکدەگرێت.
-پاشان بیکەرە قاڵبەوە،
لە زەیتەکەدا سوری بکەرەوە، دواتر شیلەی بەسەردا بکە.
ر.ئ