ئارش عوسمان بەرهەمێکی
ئاینی بڵاوکردەوە، کە کورتە ڤیدیۆیەکە و بەرهەمێکە
بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام و مانگی رەمەزان
وتوویەتی.
ئارش عوسمان ڤیدیۆیەکی
لە پێگەی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە، کە بەرهەمێکی کورتی ئاینییە،
لەسەر ڤیدیۆکەش نوسیویەتی،" رۆحم بە قوربانی ناوت "محەمەد" خوات گەورە
رۆژوو و عیبادەتی هەموو لایەکمان قبوڵ بکات."
ئارش عوسمان ساڵی
١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە، چەند ساڵێکە کاری هونەری
دەکات و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە و هەوادار و گوێگرێکی زۆری هەیە.