بۆ ئەوانەی ئارەزووی
پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە
پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
لە کۆتاییدا دڵنیا
دەبیتەوە لەوەی کە شێوازی مامەڵەکردنت لەگەڵ کەسانی دیکە بەتایبەت لەگەڵ کەسانی نزیک
لە خۆت، هیچ نییە جگە لە کۆمەڵێک کاردانەوە کە ناتگەیەنێتە ئامانجەکانت، بەڵکو
کاروبارەکانت ئاڵۆزتر دەکات! هەڵهاتن لە واقیع چارەسەر نییە بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی
بابەتیانەتر بیربکەیتەوە.
گا 20/4 - 20/5
ئەمڕۆ باشترین هاوڕێت
خۆشەویستی خۆی بۆت نیشان دەدات بە ڕێزگرتن و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵتدا، بەداخەوە
بۆ تۆ ئەمڕۆ، هەموو شتێک بە باشی ناڕوات و بەو شێوەیەی کە تۆ حەز دەکەیت.
دووانە 21/5 - 21/6
دۆخی سۆزداری ئەمڕۆت
زۆر سەخت و گرژتر لە پێشووتر دەردەکەوێت، ئامادەی قوربانی بدەیت بۆ ئەو کەسەی خۆشت
دەوێت؟ تۆ دەترسیت هەر هەنگاوێکی ئەرێنی بەرەو خۆشەویستەکەت بنێیت چونکە نیگەرانی
ئەو بەستنەوەیی کە بەهۆی ئەو هەنگاوەوە دروست دەبێت کە بەسەرتدا دەسەپێنرێت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
لەسەر ئاستی پیشەیی
ڕووبەڕووی هەندێک کێشە دەبیتەوە بەهۆی هەستیاری زیادەڕۆییتەوە کە ڕەخنە قبوڵ ناکەیت،
هەروەها پێویستت بە ڕێکخستنەوەیەکی ناوخۆیی هەیە کە نیگەرانییەکان و بەرژەوەندییەکانت
بخاتە لیستی پێشینەی کارەکانتەوە،
شێر 23/7 - 22/8
ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ئەو
ئەرکانە دەبیتەوە کە هێشتا تەواوت نەکردوون و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی هەست بە
بێزاری و خەمۆکی بکەیت.
فەریك 23/8 - 22/9
ئەمڕۆ سەرنجت لەسەر
پرسە دارایی و هونەریەکانە، یان رەنگە گرنگی بە ئیکسسوارات و جلوبەرگ و زێربدەیت،
لەوانەیە فشارەکانی هاوەڵەکەت کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکەتان دروست بکات.
تەرازوو 23/9 -
22/10
ئەمڕۆ سەرقاڵی بابەتە
داراییکانیت و پلانبۆ بۆ پڕۆژەیەکی نوێ دادەنێیت، ئەمەش پێویستی بەوەیە کە پێش ئەوەی
هەر بڕیارێک بدەیت، زیاتر وریا بیت ڕاوێژ بە کەسانی دیکە بکەیت.
دووپشك 23/
10-21/11
چیرۆکێکی خۆشەویستی
جوان دەژیت و دڵت عاشقی خۆشەویستەکەتە، بەڵام پێشبینییە ناواقیعی یارمەتیتان نادەن،
هەندێک رووداوی پێشنینی نەکراو کاریگەری لەسەر ژیانت دروست دەکەن، بەڵام باش مامەڵەکردنت
لە کێشەکان دووربکەویتەوە.
كەوان 22/11 -
21/12
پەیوەندیەکانت لەگەڵ
کەسانی تر لە پێشوو باشترە، بەڵام پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت کەمێک گرژ دەردەکەوێت،
دەبینیت خۆشەویست بەڵێنەکانی جێبەجێ ناکات و ئەمەش نیگەرانیت دەکات.
گیسك 22/12 - 19/1
لە پێناو شتە بێ بایەخەکاندا
سەرکێشی مەکە، چونکە ڕەنگە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەرت هەبێت، پەلە مەکە لە گەیشتن
بەو ئامانجانەی کە بۆ خۆت داناوە، چونکە پەلەکردن ڕەنگە کێشەی چاوەڕواننەکراوت بۆ
دروست بکات.
سەتڵ 20/1 - 18/2
تێڕوانینەکانت زۆر ڕوونن،
بەڵام دەبێت بڕی ئەو زانیاریانە سنووردار بکەیت کە وەریدەگریت چونکە لەوانەیە هەر
پێنج خولەک جارێک بە درێژایی ڕۆژ بیرکردنەوەت بگۆڕێت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
لە پەیوەندییەکی نوێدا
دڵخۆش دەبیت، چێژ لە کاتەکانت وەردەگریت، کەسێک دەناسیت کە حەزت لێیە و زۆر دڵخۆش
دەبیت، پرسە کەسییەکان بیرکردنەوەکانت سەرقاڵ دەکات و ئەمەش لەوانەیە کێشە بۆ خۆشەویستەکەت
دروست بکات.
ر.ئ